گشتی
خۆت بپارێزە لە هەڵوەرینی قژت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەڵوەرینی قژ یەکێکە و ئاستەنگانەی رووبەڕووی کچان و کوڕان دەبێتەوە بەشێکیان بۆ ماوەییە لای هەندێکیش دەگەڕێتەوە بۆ خراپ مامەڵەکردنی کەسەکە لەگەڵ قژی، لێرەوە دەتوانین چەند هۆکارێکی هەڵوەرینی قژ بخەینە روو.
هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ:
یەکەم: هەموو رۆژیک قژت مەشۆ، رۆژانە بەبەردەوامی شۆردنی قژ کە چەوری سروشتی قژ لەناودەبات و تاڵەکان لاواز دەکات و دەڕوتێتەوە.
دووەم: بەتەڕی قژت دابهێنە، هەرگیز بە وشکی داهێنانی قژ کە پەستانی زیاتر دەخرێتە سەر تاڵەکانی قژەکە و دەوەرێت بەدەم شانەکەوە دێتەوە.
سێیەم: وریابە لە هەڵبژاردنی جۆری شامپۆکەت، دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی جۆرە شامپۆیەک کە لەگەڵ جۆری قژەکەت نەگونجێت.
چوارەم: ئاوی سارد بەکاربهێنە، بەکارهێنانی ئاوی گەرم زیان بە قژ دەگەیەنێت و هۆکارێکە بۆ هەڵوەرینی قژت.
پێنجەم: شانەی داهێنانی قژت با نەرم و دەنک ورد و پلاستیک بێت.
شەشەم: خۆت بەدوور بگرە لە زۆر بەکارهێنانی ئامێرەکانی وشککردن و خاوکردنەوەی و وشینی قژت.
حەوتەم: کچان بەتایبەتی تووند قژیان نەبەستن و لاستیک بەکاربهێنن.
هەشتەم: باجێڵەکەت مارکەبێت، کوڕان باشترین جۆری جێڵ بەکاربهێنن.
نۆیەم: پشکنینی ڤیتامینات بکە، بە تایبەت ڤیتامین D.
دەیەم: جۆری خواردن، گرنگی بە خواردنە سرووشتییەکان بدە.