گشتی

خوی نهێنى، زیانەکانی لای هەردوو رەگەز

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوی نهێنى، زیانەکانی لای هەردوو رەگەز
مەودا میدیا-

خوی نهێنێ، ئەوەیە کوڕ یان کچ بە دەستی خۆی ئاوی بهێنێتەوە بگاتە چێژی سێکسی، بە رێژەیەکی زۆر لە کچان و کوڕان بە دەستپەڕ خۆیان دەگەیەنە چێژی سێکسی، هەندێک لای پیاوان وەک راهاتن یان حەز ئەم کارە دەکەن دەستپەڕ زیانی هەیە لای هەردوو رەگەز.

چی زیانێک بە کچان دەگەیەنێت:
کچ پێویستی بە ورژاندن هەیە ماوەیەکی دەوێت بە سەیرکردنی رەسم یان ڤیدیۆ حەزی بۆ خوی نهێنێ دەجوڵێت كچان لە كاتی ئەم كارەدا ناتوانن بە تەواوەتی چێژی سێكسی وەربگرن و بەهۆی خوێنەوە ئازارێكی زیاتریان دەبێت بەر لە سووڕی مانگانەیان.

 هەرچەندە خوی نهێنێ نابێتە هۆی دڕانی پەردەی كچێنی کەسەکە دەبێت خۆی ئاگاداربێت، بەڵام دەبێتە هۆی گەورەبوونی ئەم پەردەیە و ئەمەش وادەكات لەكاتێكدا كە هاوسەرگیری دەكەن ئەو پەردەیان بە ئاسانی لانەدرێت و نادڕێت. هەروەها دەبێتە هۆی لاوازبوونی جەستە و بێهێزیی كۆئەندامی بەرگریی بەرانبەر بە نەخۆشییەكان، ئەمە جگە لە زیانی جەستەیی، زیانی دەروونی زۆریشی هەیە، چونكە دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێ و خودلۆمەكردن بەهۆی ئەم كارە كە بە نەشیاو دادەنرێت لە كۆمەڵگەدا، هەندێک کات ئەم کارە دەبێتە هۆی درەنگ بڕیاردان لە هاوسەرگیری.

حەز و زیانی دەستپەڕ لای كوڕان:
کوڕان لەدوای ئاو هاتنەوە هەست بە ماندووێتی زۆر ئەکەن لای بەشێک لە کوڕان رؤژانە دووبارەی دەکەنەوە هەرچەندە ئەم كارە خۆی زیانبەخش نییە، بەڵام دووبارەكردنەوەی بە بەردەوامی زیانبەخشە لاوازی جەستە درووست دەکات و دەبێتە هۆی گیرانی غودەی پرۆستات، هەروەها ئەو كەسەی ئەم كارە دەكات كاتێك هاوسەرگیریی دەكات وا هەست دەكات كە ناتوانێت كاری سێكسی ئەنجامبدات بەهۆی ئەوەی بە هەر بە بەركەوتنی ئەندامی نێرینەی دەگاتە چێژی سێكسی.

 یان بەشێک لە کوڕان بە زۆر ئەندامی نێرینەیان رەپ دەکەن، یاخود جاری واهەیە دەبێتە هۆی بێهێزی سێكسی لەو كەسەدا (رەپنەبوونی ئەندامی نێرینەی). بە هەمان شێوەی كچان بەهۆی ئەم كارەوە كوڕانیش تو‌وشی دڵەڕاوكێ و خۆدو‌ورخستنەوە لە كۆمەڵگە و رەنگزەردی دەبنەوە.

 یەكێكی دیكە لە زیانەكانی دەستپەڕ ئەوەیە، كە دەبێتە هۆی چالاككردنی دەردانی غودەكانی ئەندامی زاو‌وزێ، بۆیە لەدوای جارێك لەم كارە مێشك هاندەدرێت بۆ ئەوەی دیسان دو‌وبارەبكرێتەوە و بەمەش مرۆڤ بە ئاسانی ئالو‌ودەی دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan