تەندروستی
بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەشت سوود لە خواردنەوەی شەربەتێکی سروشتی وەربگرە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هەموومان پێویستمان بە بەرگرییەکی بەهێزی لەش هەیە بۆ ئەوەی زاڵبین بەسەر سەرجەم نەخۆشییەکان و ڤایرۆسی کۆرۆنادا، بۆ ئەم مەبەستەش دکتۆر بیلال عومەر، پزیشکی پسپۆڕی دەرمان بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش پێشنیازی خواردنەوەی شەربەتێکی سروشتیمان بۆ دەکات.

پێداویستییەکان
یەک پرتەقاڵ بە توێکڵەوە، 2 لیمۆ بە بێتوێک, 50 گم زەنجەفیل تازە, سێوێکی سەوز, گێزەرێک, 3 دەنک سیر, نیو کوچک چا دارچینی, کەوچکێکی چا زەردەچەوە.
چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی
چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی
سەرەتا پێکهاتەکان ورد دەکەین و دەیکەینە ناو خەڵاتەی کارەباییەوە لەگەل یەک پەرداخ ئاو دەیکەین بە شەربەت، دەتوانین ئەو شەربەتە بەیانیان و ئێواران بخۆینەوە.
دکتۆر بیلال ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم شەربەتە گرنگە بۆ بەرز کردنەوەی بەرگری لەش وە بۆ زوو چاک بوونەوە لە پەتاو هەوکردنی قوڕگ و سییەکان بەهۆی ڤایرۆس یا بەکتریا".