تەندروستی

توێژینەوەیەكی سویدی لەسەر كۆرۆنا هەموو توێژینەوەكانی دیكە رەتدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 توێژینەوەیەكی سویدی لەسەر كۆرۆنا هەموو توێژینەوەكانی دیكە رەتدەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لێكۆڵینەوەیەكی سویدی نوێ، زانیارییەكی شۆكهێنەری سەبارەت بە سیستەمی بەرگری جەستە دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكراكردووە، ئەو ڤایرۆسەی تا ئێستا 11 ملیۆن كەسی تووشكردووە و زیاتر لە 500 هەزار كەسیشی كوشتووە.

بەپێچەوانەی زۆربەی پشكنین و توێژینەوە پزیشكییەكانی دیكەوە، كە باس لەوە دەكەن جەستەی مرۆڤ بەرگری تەواوی نییە دژ بە كۆرۆنا، لێكۆڵینەوەیەكی سویدی كە لەلایەن چەند لێكۆڵەرێكی پەیمانگەی "كارۆلینسكا" ی ئەو وڵاتە ئەنجامدراوە، هیوا دەداتە مرۆڤ سەبارەت بە سیستەمی بەرگری جەستە بۆ سەركەوتن بەسەر كۆرۆنادا.

لێكۆڵینەوەكە ئاماژە بەوەدەكات، هەتا ڤایرۆسەكە زیاتر بمێنێتەوە  باشترە بۆ سیستەمی بەرگری جەستەی مرۆڤ، چونكە رەنگە ئەو ڤایرۆسە جارێكی دیكە و لەكاتێكی دوورتردا بگەرێتەوە، هاوشێوەی نەخۆشییە گواستراوەكان، بەڵام دەریشكەوتووە كە ماوەی بەرگری جەستەی درێژخایەن هاوكاری مرۆڤ دەبێت كە بەشێوەی كۆمەڵ بەرگری دژ بە ڤایرۆسەكە پەیدا بكات.

بۆ ئەو مەبەستەش لێكۆڵەرە سویدییەكان، تاقیكردنەوەیان لەسەر 200 كەس ئەنجامداوە تا بەهێزی سیستەمی بەرگری جەستەیان بۆ ئاشكراببێت دژ بە كۆرۆنا، لە ئەنجامدا دەركەوتووە لە كۆی سێ كەس دوو كەسیان بەرگری جەستەیان دژ بە ڤایرۆسەكە زۆر چالاكە.

ئەم لێكۆڵینەوە سویدییە لەكاتێكدایە، لێكۆڵینەوەكانی پێشتر ئاماژە بەوەدەكەن، بەهێزی سیستەمی بەرگری جەستەی مرۆڤ دژ بە كۆرۆنا ماوەكەی كورتە، پێدەچێت لە شەش مانگ بۆ ساڵێك بێت، بەڵام لێكۆڵینەوە سویدییە نوێیەكە سەرجەم ئەو لێكۆڵینەوانە رەتدەكاتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان