کوردستانی
دوو تۆمەتبار كە ئەفسەرێك و دوو پۆلیسیان برینداركردبوو، دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دوو تۆمەتبار كە لەناو سەنتەری شاری هەولێر رووبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە و ئەفسەرێك و دوو پۆلیسیان برینداركردووە، دەستگیركران.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، كاتژمێر02:30 شەوی رابردوو لەناو بازاڕی قەیسەری، دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە پێشینەی تاوانیان هەبووە، لەكاتی رووبەڕووبوونەوەش لەگەڵیان ئەفسەرێك و دوو كارمەند برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی هەولێر، ئەو دوو تۆمەتبارە بەناوەكانی (ح. ل. ح) و (م. ف. ا) بە ئاراستەی پێچەوانە شۆفێرییان كردووە و بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف و دەمانچەیەكی جۆری (تارق) "تەقەیەكی زۆریان كردووە و رووبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە".
هەر بە وتەی پۆلیسی هەولێر،"تۆمەتبارەكان دەستگیركراون و دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و چەكەكانیاندا گیراوە، بەپێی ماددەی (31/405) لە یاسای سزادان، بەند كراون و رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە".