گشتی

ئەو نیشانانەی دەریدەخەن كە كەسێك رقی لێتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو نیشانانەی دەریدەخەن كە كەسێك رقی لێتە
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال

هەرچەندە لە زۆر شوێن دەتوانی لەو كەسانە دووربكەویتەوە كە خۆشت ناوێن، بەڵام زۆر كەسیش هەن كە رقیان لێتە و تۆ ناتوانی دڵنیا بیت، بەم نیشانانە بزانە ئەو كەسەی كاری لەگەڵ دەكەیت یاخود لە شوێنێك بەناچاری لەگەڵی دەبیت رقی لێتە یاخود نا.

هەوڵدەدەن لێت دووربكەونەوە
ئەو كەسانەی یەكتریان خۆش دەوێت یاخود هاوڕێن، هیچ كێشەیان نییە كەسێك زۆر نزیك بێت لێیانەوە لەكاتی رۆیشتن یاخود دانیشتندا، بەڵام بەپێی توێژینەوە دەروونیەكان ئەگەر كەسێكت خۆشی نەوێیت هەوڵدەدات بەهەر شێوەیەك بێت  لێت دووربكەوێتەوە، ئەمە بۆ خودی خۆشت هەر  راستە.

حەزناكەن سەیرت بكەن
لە هەموو حاڵەتێكدا ئەو كەسانەی زۆر سەیرت ناكەن لەكاتی گفتوگۆ یاخود كاتەكانی دیكەدا، ئەوا تۆیان خۆش ناوێت، بۆ نمونە كاتێك قسەشت لەگەڵ دەكەن چاویان لەسەر تۆ نییە و سەیری شتێكی دیكە دەكەن، یاخود سەرنج دەدەنە كەسێكی دیكە، ئەمەش مانای رێزنەگرتن و گرنگیپێنەدانە.

جیاوازی بیانووەكان
زۆرجار هەوڵت داوە شێوازی قسەكردنت لەگەڵ كەسێك بگۆڕی تا بتوانی لێی نزیك ببیتەوە یاخود خۆشی بوێیت، بەڵام ئەو كەسانەی بڕیاریانداوە خۆشیان نەوێیت و رقیان لێتبێت، هەر بیانوویەك بهێنیتەوە چونكە پێشتر بڕیاریانداوە رقیان لێت بێت ناتوانی بەزۆر وابكەیت لێیان نزیك بیتەوە، هەموو كاتێكیش لەكاتی بیانوو هێنانەوەدا وا بیردەكەنەوە كە تۆ لەسەر حەق نیت.

ئەوكاتەی بۆ تۆی تەرخان دەكات
لەم رۆژانەدا زۆربەی خەڵك بەهۆی سەرقاڵی و قورسی ژیانەوە بواری ئەوەیان نییە كاتێكی زۆر لەگەڵ خۆشەویست و هاوڕێكانیان بەسەر ببەن، بەڵام ئەو كەسانەی دەیانەوێت كەسێكی نزیك یان خۆشەویستیان ببینن، هەمیشە هەوڵدەدەن كاتێك بدۆزنەوە، ئەو كەسانەی لەگەڵیان دادەنیشی یاخود كاتێكی دیاریكراویان لەگەڵ بەسەر دەبەیت، ئەگەر بەبێ هۆكار زوو زوو سەیری كاتژمێرەكەی كرد، یاخود بۆ بینینێكی بیانووی زۆری هێنایەوە، ئەوا بە دڵنیایی گرنگی بە تۆ نادات و بگرە هەر خۆشیشی ناوێیت.

بیروڕاكانی تۆی پێ پەسەند نییە
ئەگەر لە دانیشتن یاخود كۆبوونەوەیەكدا بوویت، سەرنج بدە بزانە كێ زۆر رای تۆی بەلاوە گرنگە،هەركەسێك بەردەوام بیرو رای بێ بیانوویەكی گرنگ رەتكردەوە و رای ئەوانی دیكەی پەسەند كرد، دوودڵ مەبە ئەو كەسە تۆی بەلاوە گرنگ نییە و خۆشی ناوێیت، بەبێ هۆكارێكی لۆجیكیش هەوڵدەدات رایەكی ناپەسەندی خۆی بسەپێنێت بەسەرتدا.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان