عیراقی
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجام بدات سەبارەت بە کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە بەغدا، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ سبەی.
دیلان غەفور، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشێوەیەکی فەرمی پێمان راگەیاندراوە سبەی یەکشەممە 5ی کانونی دووەمی 2020 کە پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عیراق تایبەت دەبێت بەو رووداوانەی کە دوێنێ لە عیراق روویاندا".
ئەمەش دوای ئەوە دێت بەرەبەیانی دوێنی لە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکاوە قاسم سولەیمانی، سەرۆکی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند سەرکردەیەکی دیکەی حەشدی شەعبی لە بەغدا کرانە ئامانج و کوژران.