تەندروستی
كۆرۆنا لەم شارەی عیراق هەموو جوڵەیەك پەكدەخات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حكومەتی عیراق ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە، هاتووچۆی تەواوەتی لە شاری بەسرە رادەگەیەنرا.
لەلایەكی دیكەیشەوە لە شاری ئەنباری ناوەڕاستی عیراق، دەسەڵاتی خۆجێی ئەو شارە هاتووچۆی زۆرێك لە چالاكی و كارەكانی راگرت و بەپێی زانیارییەكانیش رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئەنبار زۆر بەرزبووەتەوە.
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عیراق رایگەیاند بڕێك لە دەرمانی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنایان دەستكەوتووە كە لەلایەن كۆمپانیای ئەسترا زینیكای نێودەوڵەتییەوە بەرهەم دەهێنرێت.
تەمیمی ئەوەشی راگەیاندووە "وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ كۆمپانیای ئەسترا زینیكا گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ كڕینی بەشێك لە دەرمانی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا"، ئاماژەی بەوەشكردووە "تائێستا دەرمانێكی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە".
ئەوەشی وتووە "چارەسەری روسی دەگونجێ لە هەر وڵاتێك دروستبكرێت، هەروەها لە ئەمەریكا و ژاپۆن و میسر دەرئەنجامی باش بەدەستهاتوون".