تەندروستی

پزیشکێکی ئەمەریکی چەند زیانێکی خواردنەوەی چا دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


پزیشکێکی ئەمەریکی چەند زیانێکی خواردنەوەی چا دەخاتەڕوو
مەودا میدیا-

چا یەکێکە لەو خواردنەوانەی مرۆڤەکان لە دوای نان خواردن خۆیان پێوە گرتووە هەندێکیشیان دەڵین ئەگەر رۆژێک چا نەخۆینەوە سەرمان دێشێت پزیشکێکی ئەمەریکی باس لە زیانەکانی دەکات و دەشڵیت چا نابێتە هۆی کەمبوونەوەی رێژەی ئاسن لە خوێندا.

جریجر مایكل، پزیشکی تایبەت بە تەندروستی مرۆڤەکان و بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وڵاتی ئەمەریکا  دەڵێت "چا پەستانی خوێن کەم دەکاتەوەو بەمەش کاری ئەنزیمی "ئەی سی ئەی" دەوەستێنێت کاتێک ئەم پەستانی خوێنە کەم دەبێتەوە لە گورچیلەدا ئەنزیمەی"رینین" بە رێژەیەکی زۆر دەردەدرێت بەمەش کاری پڕۆتینەکان لە جگەر و سییەکاندا دەوستێنێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە کۆکەیەکی زۆر و زیان بە جگەر دەگەیەنێت".

دەشڵێت "چا نابێتە هۆی کەمبوونەوەی رێژەی ئاسن لە خوێندا، بەڵام پاش ئەوەی چەند توێژینەوەیەک ئەنجامدرا لە وڵاتی هیندستان رایانگەیاند کە نابێت چا لەگەڵ ژەمەکاندا بخورێت، چونکە زیانی زیاترە هۆکارەکەی خو پێوەگرتنە و دەتوانیت وازی لێبهێنیت".

باس لەوەش دەکات "دەتوانن لەبری ئەمە چای سەوز بخۆنەوە کە سوودێکی زۆری هەیەو هەروەها ئەگەری زۆربەی نەخۆشیەکان کەم دەکاتەوە، یاخود ئەوانەی ئارەزوی ئەم چایە ناکەن دەتوانن چای قاوەی بخۆن بەڵام قاشێک لیمۆی تێبکەن سوودێکی زۆری دەبێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن