تەندروستی
چارەسەری خەوزڕاندنت بکە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خەوزڕاندن یەکێکە لە ئاستەنگانەی تووشی مرۆڤ دەبێتەوە بەشێک لە مرۆڤەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن، چونکە ئەو کاتەی دایانناوە بۆ خەو ناتوانن تێرببن لەخەو و رۆژانە دەچنە سەر کار خەو دەیانباتەوە پسپۆڕانی تەندروستی جەند چارەسەرێکی ئاسانیان داناوە بۆ خەوزڕاندن.
ئاو، باشتر وايە بەدرێژايي رۆژەكە ئاو بخۆيتەوە نەك لە شەواندا لاشەت لە وشکبوونەوە بپاریزیت، چونكە زۆر جار خواردنەوەي ئاوێكي زۆر دەبێتە هۆي ميزكردنێكي زۆر كە ئەمەش ڕێگە لەخەوتن دەگرێت، بۆيە باشتروایە لە رۆژدا ئاوێكي زۆر بخۆيتەوەو چۆنێتي ئەم ئاو خواردنەوەيەش ڕێك بخرێت.
كاهوو، خواردني كاهوو بە دوو کاتژمێر پێش خوە سوودي زۆري هەيەو يارمەتي خەوتني كەسەكە دەدات، بۆيە ئەو كەسانەي كێشەي خەوزڕاندنيان هەيە دەتوانن كاهوو بخۆن.
هەنگوين، بە یارمەتیدەری خەو ناسراوە كەمێك هەنگوين بكرێتە ناو يەك پەرداخ شيرەوەو بخورێتەوە و مێشك هێور دەكاتەوەو دەتوانرێت بەهەمان شێوە لەگەڵ شەربەتي ميوەكان بەتايبەتي ليمۆ و پڕتەقاڵ بخورێت.
رەشكە، ئێواران بە کەوچکێکی چا رەشکە بەسوودە بخۆرێت و بەتەواوەتي يارمەتي كەسەكە دەدات بۆ خەوتن و لەخەوزڕاندن رزگارت دەكات.
با دەرگای ژووری نوستنەکەت کراوە بێت هەواکێش هەبێت، بۆیە واباشترە لەکاتی نوستندا دەرگا یاخود پەنجەرەی ژوورەکەت کراوە بێت و گرنکی بە دۆشەکەکە بدە با نەرمێت و سەرینێکی نیمچە بەرزبێت و مەچۆرە سەردەم یان سەرپشت، باشترە لە سەر لای راست بخەوێت، با جل و بەرگەکەت تەسک نەبێت و رۆژانە زیاتر لە نیو کاتژمێر بەپێ بڕۆ.