عیراقی

سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌نجامدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌نجامدا
مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیاوه‌ پێگه‌یشت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق، له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆك باسیان له‌بارودۆخی عیراق و ناوچه‌كه‌ كردووه‌ و سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌قامگیری عیراق دووپاتكرده‌وه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ نابێت عیراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانێك بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ململانێكانی ناوچه‌كه‌ و جیهان.

لای خۆیه‌وه‌ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند، به‌چاوی رێزه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ پشتیوانی وڵاتی دۆست و دراوسێ‌ له‌ پاراستنی سه‌قامگیری عیراق و رێگه‌نه‌دان به‌وه‌ی عیراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ململانێكان.

هه‌ردوو سه‌رۆك هاوڕابوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی دژایه‌تیكردنی تونده‌ڕه‌وی و تیرۆر له‌ پێشه‌نگی كاره‌كانیان بێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان