تەندروستی

مەلەکردن تەندروستی مرۆڤ دەپارێزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلەکردن تەندروستی مرۆڤ دەپارێزێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

مەلەکردن بە یەکێک لە وەرزشە تەندروستەکان دادەنرێت و کە سوودێکی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و بە تایبەت ئەگەر لە هەفتەیەکدا دووجار ئەنجام بدرێت.

یەکێک لە سوودەکانی مەلەکردن ئەوەیە هاوکارمان دەبێت ببینە خاوەن لەشێکی رێک و کێشی زیادە ناهێڵێت، هەروەها رێگایەکی باشە بۆ ئارامکردنەوەی دەروونی مرۆڤەکان.

مەلەکردن ماسولکەکانی لەش چالاک دەکات و  لێدانی دڵ زیاد دەکات، هەروەها مەلەکردن دەبێتە هۆی کەمکردنەوە دڵەڕاوکێ و رێگەیەکی باشە بۆ رێکخستنەوەی سیستمی خەو.

هەروەها مەلەکردن نەخۆشی دڵ و مۆخ دەتپارێزێت و ئاستی شەکری خوێن رێکدەخات و  دەبێتە هۆی رێکخستنی سیستمی هەناسەدان و سود بە سیەکان دەگەیەنێت.

مەلەکردن بەهۆی ئەوەی گرژی دەمارەکان ناهێڵێت ئازاری جومگەکانمان کۆتایی پێدێنێت و بۆ ئەو کەسانە زۆرباشە کە نەخۆشی فەقەراتییان هەیە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد