تەندروستی

هۆکارەکانی سووربونەوە و هەستكردن بە ئازار چییە لە چاوەکاندا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکارەکانی سووربونەوە و هەستكردن بە ئازار چییە لە چاوەکاندا؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

چاو وەك یەكێك لە ئەندامە هەستیارەكانی جەستەی مرۆڤە و چەندین هۆكار دەبێتە هۆی سووربونەوە و هەڵئاوساندنی، دکتۆر بەختیار قادر جاف، پسپۆڕی نەشتەرگەریی و  نەخۆشییەکانی چاو  لەم بابەتەدا 10 گرنگترین ئەو هۆكارانە باس دەكات كە دەبنە هۆی سووربونەوە و هەستكردن بە ئازار لە چاوەكاندا، ئەوانیش:

1-چوونە ناوەوەی شتێكی نامۆ بۆ ناو چاو لەوانەش ،خۆڵ و ماسكارا و كەرەستە جوانكاریەكان و هەر شتێك كە نامۆبێت بە چاو وادەكات چاو سوور ببێتەوە و ناویستانە ئاوی پیادا بێتە خوارەوە، لەم كاتەشدا پێویستە دەستەكانت خاوێن بكەیتەوە و دواتر ئاو بكەیت بە چاوەكانتدا.

2-هەوكردنی چاو بەهۆی بەكتریا و ڤایرۆسە وەرزیەكان هۆكارێكی دیكەی سووربونەوەی چاوە ،لەم كاتەدا پێویستە سەردانی پزیشكی تایبەت بكەیت و دەرمانی تایبەت بۆ چاوەكانت بەكاربهێنیت .

3-ئەو كەسانەی هاوێنەی دەستكرد بەكاردەهێنن زۆرجار تووشی كێشەی سووربونەوەی چاویان دەبن ئەویش بەهۆی ناخاوێنی هاوێنەكەوە بێت یان زۆرمانەوەی هاوێنەكە لەچاویدا.

4-بەركەوتنی پێكهاتە كیمیاویەكان وەك (تایت و سابوون و شامپۆ ) یان مانەوە بۆماوەیەكی زۆر لەبەر تیشكی خۆردا بێ ئەوەی چاویلكەی تایبەتی بەرخۆر بەكاربهێنرێت دەبێتە هۆی سوتانەوەی چاو .

5-هەندێك جۆری چاو لەناوەوە پەڵەی بچوكی هاوشێوەی زیپكە تیادا دروست دەبێت و خۆی دەتەقێت ئەمەش ئاساییە و نابێت دەستكاری بكرێت و تەنها دەتوانرێت قەترەی تایبەت بەخاوێنكردنەوەی چاو بەكاربهێنرێت .

6-سەرئێشەی نیوە یەكێكی دیكەیە لەهۆكارەكای سووربونەوەی چاو.

7-هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە و قوڕگ وادەكات چاوەكان سوورببێتەوە.

8-ئەو كەسانەی چاویان كێشەی ئاوی رەشی هەیە بەردەوام چاوەكانیان سوور دەبێتەوە و لەم دۆخەدا پێویستە زۆر بەزووی سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

9-بەركەوتنی هەر تەنێكی دەرەكی قورس كە زیان بەچاو بگەیەنێت دەبێتە هۆی سووربونەوەی چاو.

10-بەركەوتنی تیشكی بەهێزی وەك لێزەر و ماندووكردنی چاوەكان و كاركردنی زۆر لەسەر كۆمپیوتەر دەبێتە هۆی سووربونەوەی  چاو.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان