ستایڵی نوێ

نەوەی دەوڵەمەندەكان بەبۆنەی كەمبوونەوەی كۆرۆناوە ئاهەنگ دەگێڕن

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوەی دەوڵەمەندەكان بەبۆنەی كەمبوونەوەی كۆرۆناوە ئاهەنگ دەگێڕن
مەودا میدیا-

ژمارەیەكی زۆر لە كوڕان و كچانی دەوڵەمەندەكان گەڕانەوە بۆ بەسەربردنی كاتە خۆشەكانیان كە پێش هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ، كە دواتر بووە پەتایەكی جیهانی و بۆ ماوەیی چەند مانگێك سەرجەم چالاكییەكانی راگرت.


رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی راپۆرتێكی لەسەر ئەو بابەتە ئامادەكردووە و چەندین جۆر چالاكی كوڕان و كچانی دەوڵەمەندی بەبۆنەی كۆتاییهاتنی قەدەغەی هاتووچۆ و رێوشوێنە تەندروستییەكانەوە بەوێنە بڵاوكردووەتەوە.


لە راپۆرتەكەدا هاتووە كوڕان و كچانی دەوڵەمەند سەردانی بازاڕەكان دەكەن و بە فڕۆكەی تایبەت گەشتەكانیان رێكخستووە، هەروەها باسی ئەوەشی كردووە كە گەشتی ماوە درێژ بە ئۆتۆمبێلی گرانبەها دەكەن و بۆ وەرگرترتنی وزەكەی و خۆدانە بەر تیشكی خۆر سەردانی هۆتێلە پێنج ئەستێرەییەكان دەكەن.



هەر لە راپۆرتەكەدا نموونەی ئەوەشی باسكردووە كە كوڕە دەوڵەمەندەكان لەگەڵ ئەوەی سووربن لەسەر قەرەبووكردنەوەی ئەو ماوە زۆرەی لە ماڵەوەبوون، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەستن بە تێكەڵنەبوونی كۆمەڵایەتی و دانانی ماوەیەك لە نێوان خۆیان و كچە شۆخەكان، بۆ نموونە هەریەكەیان لەلایەكی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكەوە لەسەر كورسی دانیشتوون.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد