عیراقی
هاوپەیمانی فەتح رەخنەی تووند لە ئەمەریکا دەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوپەیمانی فەتح رەخنەیەکی توند لە ئەمەریکا دەگرێت و رایگەیاندووە دانانی سیستەمی بەرگری مووشەکی پاتریۆتی لە لایەن ئەمەریکا و لە باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە بەغدا بە پێشێلکردنی بنەماکانی دیپلۆماسی ناو دەبات.
لە بەیاننامەیەکدا هاوپەیمانی فەتح بڵاویکردووەتەوە دەڵێت "تاقیکردنەوەی سیستەمی پاتریۆت لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بە هەنگاوێکی سەیر، نابەرپرسانە و پێشێلکردنی بنەماکانی دیپلۆماسی و یاسا نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت".
دەشڵێت "ئەم هەنگاوەی ئەمریکا پیشاندەری ئەوەیە کە پێشێلکردنی سەروەری و دەسەڵاتی نیشتمانی و سنورەکانی عیراق لە لایەن ئەو وڵاتەوە بەردەوامە".
باس لەوەش دەکات "سەرجەم لایەنە نیشتمانییەکانی عیراق دەبێت ئیدانەی ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بکەن و حکومەتیش دەبێت رێوشوێنی پێویست بۆ رێگری لەم پێشێلکارییە بەردەوامە بگرێتەبەر".