عیراقی
سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق لە بارەی تیرۆركردنی هیشام ئەلهاشمی بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لە بەغدای پایتەختی عیراق لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە هیشام ئەلهاشمی، چاودێری سیاسی و ئەمنی تیرۆركرا و هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراقیش بەیاننامەیان بڵاوكردەوە.
هەر یەكە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند ئیدانەی كوشتنی ئەلهاشمی دەكەن .
هەروەها داوایان كرد هەرچی زووە لایەنە ئەمنییەكان بكوژانی كارە تیرۆرستییەكە بدۆزنەوە و دادگاییان بكەن.
هاوكات كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بارەی تیرۆركردنەكەوه رایگەیاند "بە توندی سزای بكەرانی ئەو كارە تیرۆرستییە دەدەین و رێگە نادەین تیرۆر بگەڕێتەوە عیراق".