عیراقی

سەركەوت شەمسەدین: پارتی یارییەكی ترسناك و پیس لەگەڵ كازمی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەركەوت شەمسەدین: پارتی یارییەكی ترسناك و پیس لەگەڵ كازمی دەكات
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی ئایندە رایگەیاند حكومەتی هەرێمی كوردستان میكانیزمی كات لە گفتوگۆكانی لەگەڵ حكومەتی عیراق بەكاردەهێنێت و دەیەوێت مستەفا كازمی ناچار بكات بە داواكارییەكانی رازی بێت.

سەركەوت شەمسەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی ئایندە لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە دەڵێت "ئیدارەی پارتی دیموكراتی كوردستان یارییەكی پیس و ناشیرین لە گفتوگۆكانی لەگەڵ حكومەتی ناوەندی دەكات، ئەویش بەوەی دەیەوێت ماوەی گفتوگۆكان درێژببنەوە و بەكاری بهێنێت بۆ رازیكردنی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بە داواكارییەكانی".

شەمسەدین ئەوەشی وتووە "هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت وا لە مستەفا كازمی و حكومەتی ناوەندی بكات واز لە جێبەجێكردنی ئەو داواكارییانە بهێنن كە هەرێمی كوردستان دەبێت جێبەجێیان بكات".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆشداری داوەتەوە مستەفا كازمی لەوەی "بە داواكارییەكانی شاندی كوردی رازی نەبێت، چونكە لە بەرژەوەندیی بەرپرسەكانی كوردستانە و هەموو جۆرە فشارێكی حزبی رەتبكاتەوە".

Qaiwan
Qaiwan