جیهانی
چاودێرێك: له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران پێویسته كورد هاوسه‌نگی بپارێزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێت:"له‌و ئاڵۆزیانه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌ده‌ن پێویسته كورد هاوسه‌نگی بپارێزێت و نه‌بێته لایه‌نگری هیچ لایه‌كیان دژی لاكه‌ی تر."
نه‌وزاد ساڵح چاودێری سیاسی به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند:"له‌پرسی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كورد كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی نیه، بۆیه ده‌كرێت كورد هاوسه‌نگی بپارێزێت و نه‌بێته لایه‌نگری هیچ لایه‌كیان دژی لاكه‌ی تریان."
ئه‌و چاودێره سیاسییه وتیشی، له‌ئێستادا ئێران گورزێكی قورسی به‌ركه‌وتووه چونكه قاسمی سوله‌یمانی كاره‌كته‌رێكی گرنگ بوو بۆ ئه‌و وڵاته، ئێرانیش وڵاتێكه به‌درێژایی 1500 كم سنوری هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ كوردستان وه ئه‌مریكاش رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌م نێوه‌نده‌دا پێویسته كورد له‌سه‌ر ئاستی حكومی و حیزبی و میدیایی هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوولا بپارێزێت وه‌نه‌بێته لایه‌نێك له‌م كێشه‌و ئاڵۆزیانه‌ی روویانداوه.
نه‌وزاد ساڵح ئه‌وه‌شی خسته روو، هه‌ردوو وڵات سنوریان به‌یه‌كه‌وه‌نیه تا شه‌ڕی زه‌مینی له‌نێوانیاندا رووبدات، ئه‌مڕۆش ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی زیاتر به‌كاردێت، ره‌نگه ئێران په‌لاماری چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكابدات له‌ناوچه‌كه‌دا یان چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا بكات وه‌كو سعودیه و ئیسرائیل به‌ڵام شه‌ڕی زه‌مینی له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا روونادات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئێران ئێستا خۆی برینداره، توانای ئه‌وه‌ی نیه به‌ره‌یه‌كی تری شه‌ڕو ململانێ بكاته‌وه، له‌ڕووی هاوسه‌نگی هێزیشه‌وه دیاره ئێران و ئه‌مریكا به‌راورد ناكرێن، بۆیه ناكرێت به‌هێزێكی ناهاوسه‌نگه‌وه ئێران رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا ببێته‌وه.