عیراقی

حیزبوڵڵا داوایه‌ك ئاراسته‌ی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حیزبوڵڵا داوایه‌ك ئاراسته‌ی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

حیزبوڵڵای عیراق داوا له‌ هێزه‌ئه‌منییه‌كانی عیراق ده‌كات له‌بنكه‌و باره‌گاكانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دووربكه‌ونه‌وه‌ به‌ درێژایی زیاتر له‌ 1 كیلۆمه‌تر.

حیزبوڵڵا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌هێزه‌ عیراقییه‌كان كردووه‌ له‌سبه‌ی ئێواره‌وه‌ له‌بنكه‌ و باره‌گاكانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دووربكه‌ونه‌وه‌ به‌ دووری 1000مه‌تر واته‌ 1 كیلۆمه‌تر.

ئه‌م داوایه‌ی حیزبوڵڵا دوابه‌دوای ئه‌وه‌دێت كه‌ ئه‌مشه‌و گولله‌ هاوه‌نێك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزكرا له‌شاری به‌غداد.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن گولله‌ هاوه‌نه‌كه‌ ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كراوه‌.
Qaiwan
Qaiwan