عیراقی

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

حكومه‌تی عیراق ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و تیمی فڕۆكه‌وانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی قاسمی سوله‌یمانی هێناوه‌ بۆ به‌غدا.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی له‌زاری سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌وه‌ گواستوویانه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی عیراق ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و تیمی فڕۆكه‌وانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی قاسمی سوله‌یمانی پێی هاتووه‌ بۆ به‌غدا، له‌باره‌ی دزه‌كردنی زانیاری په‌یوه‌ست به‌گه‌شته‌كه‌ی قاسمی سوله‌یمانی بۆ به‌غدا.

لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن به‌مه‌به‌ستی زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی هاتنی ناوبراو دزه‌یان پێكراوه‌.

دوای كوژرانی هه‌ریه‌ك له‌قاسمی سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی تری ئێرانی و حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكاوه‌، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی قاسمی سوله‌یمانی پێی هاتووه‌ته‌ به‌غدا، له‌سوریاوه‌ گه‌شتی كردووه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان