گێتی
سێشەممەی گەورە لە ئەمەریكا چییە و كێ براوە دەبێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید
لە ئەمەریكا دوو حزبی گەورەی وەك دیموكراتەكان و كۆمارییەكان باڵادەستن بەسەر كایەی سیاسی و فەرمانڕەوایی ئەو وڵاتەدا، ئەو دوو حزبە هەریەكەیان نوێنەرێك هەڵدەبژێرن لە كۆنگرەیەكی حزبیدا لەلایەن ئەندامانی بەشدار لە كۆنگرەی ویلایەتەكانەوە بۆ كێبڕكێی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.
هەر ویلایەتێك بەپێی یاسای تایبەتی خۆی نوێنەری خۆی دیاریدەكات كە یان لەڕێگەی هەڵبژاردنی سەرەتایی یاخود لەڕێگەی ئەنجومەنەكانی هەڵبژاردنی ویلایەتەكانەوە دەبێت. رێكخراوە حكومییەكانی ویلایەتەكان یاخود حزبەكانی ویلایەتەكان كاتی بەستنی ئەنجومەنەكانی هەڵبژاردن یاخود هەڵبژاردنە سەرەتاییەكانی ویلایەتەكە دیاری دەكەن.
كێبڕكێی سەرۆكایەتی لە ئەمەریكا بەچەند قۆناغێكدا تێدەپەڕێت، بە راگەیاندنی خۆپاڵاوتن و ریكلامكردن دەسپێدەكات پێش ئەوەی كێبڕكێكەران بەشداریی هەڵبژاردنە سەرەتاییەكانی حزبەكەیان بكەن بۆ دیاریكردنی ناسنامەی تاكە پاڵیوراوێك بۆ هەر حزبێك.
وەك هەمیشە هەڵبژاردنە سەرەتاییەكان لە مانگی شوباتەوە دەستپێدەكات و لە مانگی حوزەیران كۆتایی دێت، پاشان ناویان لە لیستی حزبەكانیان دەنووسرێت و لە ناوەندەكانی دەنگدان دەنگدەر دەتوانێت دەنگیان پێبدات.
سێشەممەی گەورە چییە؟
سێشەممەی گەورە بریتییە لە رۆژی هەڵبژاردنە پێشوەختەكان لە وەرزی هەڵبژاردنە سەرەتاییەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا كە لە مانگەكانی (شوبات و مارس)دا ئەنجام دەدرێت، لەو رۆژەدا ئەو نوێنەرە حزبیەی كە زۆرینەی رەها بەدەستدەهێنێت لە ویلایەتەكانی ئەمەریكا لە هەڵبژاردنی سەرەتای و ئەنجومەنەكانی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی گشتی دەبێتە پاڵێوراوی فەرمی حزبەكە، واتە سێشەممەی گەورە یەكلاكەرەوەیە بۆ پاڵیوراوەكان، بۆ نموونە؛ لە سێشەممەی گەورەی ئەمساڵدا، جۆ بایدن لە كۆی 14 ویلایەت 7 ویلایەتی بردەوە.
ئەگەربێت و ئەو نوێنەرەی زۆرینەی دەنگەكان بەدەستبهێنێت لە رۆژی سیشەممەی گەورە زیاتر چانسی بوون بە كۆتا پاڵیوراوی دەبێت بە بەراورد بە پاڵێوراوەكانی دیكە كە لە رۆژانی دواتردا دەنگ بەدەستدەهێنن. دەبێت لەم رۆژەدا پاڵێوراوەكان خۆیان بسەلمێنن، چونكە هاوكارییان دەكات لەلایەن حزبەوە گەرەنتی پاڵاوتنیان بەدەستبهێنن، هەروەها لەو رۆژەدا براوە هاندەدرێت بۆ پاڵاوتنیان لەلایەن حزبەوە.
جێگەی ئاماژەیە رۆژی سیشەممە رۆژێكی گرنگە لە ئەمریكا، هەروەها چەمكی سیشەممەی گەورە بەكاردەهێنرێت بۆ ئاماژەدان بە هەڵبژاردنە سەرەتاییەكانی سەرۆكایەتی، هەروەها لە سالی 1976وە سێشەممەی گەورە وەك چەمكیكی نافەرمی بەكاردەهێنرێت لەلایەن رۆژنامەنووسان و رەخنەگرانی سیاسییەوە. سیشەممەی گەورە لە مساڵدا لە رۆژی 3ـی مارسدا بەسترا.