تەندروستی
هەناسەدان بەدەم یان بە لووت، سوود و زیانەکانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
د. محمد ٲحمد حاجی، پزیشکی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی دەم و ددان باس لە زیانەکانی هەناسەدان لەڕێی دەمەوە دەکات و دەڵێت هەناسەدان لە ڕێی دەمەوە بریتییە لەو خووە خراپەی کە منداڵ (هندێک جار گەورەش)لە ڕێی دەمەوە هەناسە وەرئەگرێ و ئەیداتەوە لە جیاتی ئەوەی لە ڕێی لووتەوە بێت.
زیانەکانی هەناسەدان لە ڕێی دەمەوە:
1- تەسکبوونەوەی دەرچەی لووت.
2- ناڕێکی لە گەشەکردنی شەویلگەکان.
3-ناڕێکی لە وەستان و زیاد نووشتانەوەی سەر و پشت.
4- خووە خراپەکانی وەك پەنجە مژین، نینۆک خواردن، گاز
گرتن لە زمان و دەم کردنەوە لە کاتی نووستن.
5- وشکبوونەوەی دەم.
6- هەستکردن بە ماندوێتی و خەواڵوویی.
ئەو کێشانەی رووبەڕووی ئەم کەسانە دەبنەوە:
1- پرخەکردن لە کاتی نووستندا.
2- بۆنی ناخۆشی ناودەم.
3- وشکبوونەوە و قڵیشبوونی لێو.
4- رەشهەڵگەڕانی پێڵووی خوارەوەی چاو.
سوودەکانی هەناسەدان لە ڕێی لووتەوە:
1- پاراستنی تەندرووستی ناو دەم.
2- بە تەندرووست هێشتنەوەی لەشە بە شێوەیەکی گشتی.
3- رێگەدان بە گەشەکردی ئێسکەکانی ڕووخسار و شەویلگەکان.
چارەسەرکردنی هەناسەدان لە ڕێی دەمەوە:
1- رێگەگرتن لەم خووە لە تەمەنێکی کەمەوە.
2- چارەسەرکردنی هەوکردن و هەستیاری لە رێڕەوی لووت کە رێگربێت لە هەناسەدان لە رێی لووتەوە.
3- سەردانیکردنی پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ و دەستنیشانکردنی هەر کێشەیەك و ناڕێکییەکی زگماکی لە ناو لووت و رێڕەوی لووتدا.
4- سەردانیکردنی پزیشکی پسپۆڕی راستکردنەوەی ددان بۆ رێککردنەوەی ددان و شەویلگەکان لە کاتی بوونی کێشەی دانەخستنی دەم و ددانەکان و هاتنە پێشەوەی یەکێك لە شەویلگەکان.