گێتی

پاریس هیڵتۆن بۆ سەرۆكایەتیكردنی ئەمەریكا خۆی بەربژێركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاریس هیڵتۆن بۆ سەرۆكایەتیكردنی ئەمەریكا خۆی بەربژێركرد
مەودا میدیا-

كەسایەتییەكی دیاری بواری راگەیاندن و نواندن و گۆرانیبێژی ئەمەریكی بەربژێركردنی خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی ئەمەریكا راگەیاند كە لە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2020 بەڕێوەدەچێت. پاریس هیڵتۆن لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە و ئەوەش بووەتە جێگای مشتومڕی زۆر لەنێوان لایەنگران و دژەكانیدا.


هیڵتۆن وێنەیەكی خۆی بە تەنیشت كورسی سەرۆكایەتیی ئەمەریكاوە داناوە و نووسیویەتی "دوای بیركردنەوەیەكی زۆر بڕیارمدا كە كۆشكی سپی و نووسینگەی سەرۆكایەتی پێویستی بە نەخشەیەكی نوێ و بیركردنەوەیەكی ژنانە هەیە".


هەروەها پاریس هیڵتۆن وێنەیەكی دیكەی خۆیشی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی "ئایا بەو كارە هەڵبستم كە شێوەی نووسینگەی سەرۆكایەتی بگۆڕم لەسەر شێوەی دڵێك؟

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان