تەندروستی

خواردنی لالەنگی گرنگە بۆ تەندروستی

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنی لالەنگی گرنگە بۆ تەندروستی
 مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد 
 
 لالەنگی جۆرێکه لە میوە کە دەوڵەمەندە بەچەندین ڤیتامینی گرنگ، که بۆ تەندروستی مرۆڤ پێویستن.
 
لالەنگی گرنگه چونکه چەندین سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤەکان، سوودە گرنگەکانی لالەنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ بریتین لە.
 
لالەنگی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی (A،B،C) و پڕۆتین و کالیسیۆم، کە لەشی مرۆڤ پێویستی بەم ڤیتامین و ماددانە هەیە بۆیە دەبێت زیاتر گرنگی بە خواردنی لالەنگی بدرێت.
 
خواردنی لالەنگی چارەسەری کەم خەوی دەکات، هەروەها لالەنگی سوودی گرنگی هەیە بۆ پێست چوانی دەکات.
 
لالەنگی کرداری هەرس کردن ئاسان دەکات و سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کێشی لەشیان دادەبەزێنن، هەروەها یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات.
 
خواردنی لالەنگی مرۆڤ لە جەڵتەی دڵ و مێشک دەپارێزێت، هەروەها رێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
 
لالەنگی پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات و خوێن پاک دەکاتەوە، هەروەها لالەنگی بۆ خانمانی دووگیان بەسوودە بۆ تەندروستی دایک و کۆرپەکەی.
 
سەرچاوە: DON GUSTO
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان