تەندروستی

چۆن پێستمان بپارێزین لە چرچ بوون؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن پێستمان بپارێزین لە چرچ بوون؟
مەودا میدیا-

دکتۆرە گەشین کەمال، پزیشکی پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشییەکانی پێست لە بابەتێکیدا باس لەوەدەکات چرچبوونی پێست دۆخێکی سروشتییە بۆ پێست بە پێی گەورەبوونی تەمەنەوە، چەند تەمەنمان گەورەتربێت چرچی دەم و چاومان و پێستمان زیاتر دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بۆ چرچبوونی پێست چەند نیشانەیەک دەردەکەوێت وەک ھێڵی ورد لە چواردەوری چاوو دەم و لوت و ناوچەوان و مل، لەگەڵ خاوبونەوەی پێستی دەست، بەڵام ئەم نیشانانە جێگای بێ ئومێدی نییە چونکە بەم رێگانە دەتوانین رێگری بکەین لە زوو چرچبوونی پێست و خۆپارێزی لە پیربوونی پێشوەختە".

ئەم رێکارانە گرنگن بۆ چرچ نەبوونی پێستمان:

1- خوادنەوەی ئاوی زۆر رۆژانە پێست تازە دەکاتەوەو شێداری دەکات.
2- دورکەوتنەوە لەو جوانکارییانەی کە بۆ میکیاج بەکاردەھێنرێت، تایبەت ئەو جۆرانەی کحولیان تێدایە.
3- بەکارھێنانی کرێمی پاراستنی پێست، تایبەت ئەو جۆرانەی کە رۆنی سروشتییان تێدایە.
4- لەچاوکردنی چاویلکەی بەرخۆر لەکاتی روبەڕوبونەوە لەگەڵ تیشکی خۆردا.
5- بەکارھێنانی نەرمکەرەوە بۆ پێست تایبەت دوایخۆشتن و دەم وچاوشتن و دەست شتن.
6- بەکارھێنانی دژەخۆر لە کاتی چونەدەرەوە لە ماڵەوە.

ئەم خوادنانە بەسودن بۆ رێگریکردن لە چرچ بوونی پێست:

1- بیبەری سور
2- ئاوی میوەی پرتەقاڵ
3- گوێز.
4- بادام
5- سەوزە
6- ماسی چەور
7- میوە ترشەکان
8- پاقلەمەنییەکان

ھۆکارەکانی چرچ بوونی پێست:

1- پیسبوونی ژینگە
2- بەرکەوتنی زۆری پێست بە تیشکی خۆر
3- کەمی ڤیتامین د
4- بەکارھێنانی میکیاج بە شێوەی بەردەوام
5- گۆڕینی کەرەستەکانی جوانکاری و میکیاج بە شێوەی بەردەوام
6- جگەرەکێشان.

ئاماژەی بەوەشکردووە "ھەر کەسێکیش کە پێستی توشی چرچ بوون بۆتەوە، دەتوانێت سەردانی پزیشکی پێست و جوانکاری بکات بۆ ئەوەی ھەم رێنمایی وەربگرێت، ھەم چارەسەر وەربگرێت لە رێگەی چارەسەرە پزیشکییەکانەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب