تەندروستی

کەمی زینک چی بەسەر جەستەی مرۆڤدا دێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەمی زینک چی بەسەر جەستەی مرۆڤدا دێنێت
مەودا میدیا-

لەدوای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا زینک یەکیکە لەو کانزایانەی کە پزیشکەکان بەگرنگی دەزانن رێژەی لەلەشدا ئاسایی بیت، زینک یەکێکە لەو کانزایانەى کە رۆڵێکى گرنگى هەیە لە دروستکردنى خانەکان و لەناوبردنى هەوکردنەکان و یارمەتى چاکبوونەوەى برینەکان دەدات.

کەمى ئەم کانزایە لە لەشدا چەند نیشانەیەکى هەیە لە گرنگترینیان ئەمانەن:
یەکەم: سووربوونەوە و هەوکردنی پێڵوی جاو.
دووەم: دروستبوونی ئازار و هەوکردنی دەم و لێو.
سییەم: بێهێز بوون و هەڵوەرینی قژ.
چوارەم: وەستانی باڵا و گەشەی ئیسک.
پێنجەم: نەمان و حەزو ئارەزوو بۆ خواردن.
شەشەم: خوران و گۆڕینی رەنگی پێست.

سەرچاوەکانی کانزای زینک ئەمانەن:
یەکەم: گۆشتی حەیوان بەتایبەت گۆشتی مانگا: هەر 100 گرام گۆشت ،4.8 ملگم زینکی تێدایە.
دووەم: پاقلەمەنییەکان،  هەر 100 گرام نیسک 12% زینکی رۆژانە بەرهەم دەهێنێت.
سێەم: چەرەسات،  لە هەر 28 گرامێک گازۆ 14% زینکی پێویست دابین دەکات.
چوارەم: هێلکە، بڕێک زینکی تێدایە لە یەک هێلکە %5 بڕی زینک بەرهەمدێت.
پێنجەم: بەروبومی ئاژەڵان، بەرێژەیەک لە شیر و ماستدا.
شەشەم: زەنجەفیل بڕێکی باش کانزای زینکی تێدایە.
حەوتەم: دەنکی گەنم، ئەگەر بەکوڵاوی بخورێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان