تەندروستی

بەپێی ئامارێكی نەتەوەیەكگرتووەكان رێژەی مردن بە ئایدز %60 كەمیكردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەپێی ئامارێكی نەتەوەیەكگرتووەكان رێژەی مردن بە ئایدز %60 كەمیكردووە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەپێی ئامارێكی نەتەوەیەكگرتووەكان، رێژەی مردن بە نەخۆشی ئایدز لە جیهان لە ساڵی 2004 ەوە لە %60 كەمیكردووە، لە ساڵی 2019 شدا ئەو نەخۆشییە لە جیهاندا 690 هەزار كەسی كوشتووە، لەكاتێكدا ڤایرۆسی كۆرۆنا كە جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە  تا ئێستا 552 هەزار كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی رووپێوییەك كە پرۆژەی هاوبەشی نەتەوەیەكگرتووەكان پەیوەست بە ڤایرۆسی كەمبوونەوەی بەرگری جەستە "ئایدز" ئەنجامیداوە،  رێژەی مردن بە ڤایرۆسی ئایدز لە جیهان  %60 كەمی كردووە،  ئەو ئامارەش لە ساڵی 2004 ەوە هەژماركراوە كە تا ئەو ساڵە رێژەی مردن بە نەخۆشییەكانی پەیوەست بە ئایدز بەرزببوەوە.

بەپێی ئەو روپێوییەی ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە،  لە ساڵی 2004 دا ملیۆنێك و 700 هەزار كەس بە ئایدز لە سەرانسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە،  بەڵام لە ساڵی 2010 رێژەكە كەمبووەتەوە بۆ ملیۆنێك و 200 هەزار كەس،  هەروەها لە ساڵی 2018 دا رێژەی مردن گەیشتووەتە كەمتر  لە ملیۆنێك و تەنها 770 هەزار كەس لە جیهان بە ئایدز مردوون،  لە ساڵی 2019 شدا ژمارەكە گەیشتووەتە 690 هەزار كەس.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان