تەندروستی
لەڕێگەی سەگی پۆلیسییەوە تووشبووانی كۆرۆنا ئاشكرا دەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات ئەزموونێكی سەركەوتووی بە سوود وەرگرتن لە سەگی پۆلیسی بۆ هاوکاری ئەوانەی پارێزگاری لە بڵاوبوونەوە و رێگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن، راگەیاند.
رۆژی چوارشەممە ئەو پێشکەوتنە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەكی زانستی بڵاوکرایەوە، بەم شێوەیە دەوڵەتی ئیمارات بووە سەرمەشقی هەموو دەوڵەتەکان بۆ بەکارهێنانی باشترین رێگا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا- کۆڤید- 19. بەو هۆیەیشەوە دەوڵەتی ئیمارات کۆتایی بە قۆناغی تاقیکردنەوەکەش هێنا و ئێستا پێشەنگە.
تاقیکردنەوە ئیماراتییەكە پشتی بەستووە بەوەی نموونەیەك لەژێر باڵی کەسەکان وەردەگرێت و ئەو نموونەیە نزیک سەگەکان دەکاتەوە بێئەوەی هیچ جۆرە پەیوەندییەكی راستەوخۆ لەگەڵیان بکات و راستەوخۆ و یەکسەر ئەنجامەکەی دەردەچێت.
ئەم رێگایە هاوکات لەگەڵ رێگا باوەكەی کاری سەگی پۆلیسی بەکاردەهێنرێت بە چاودێریی جموجوڵ لە ناوچە قەرەباڵغەکان ئەمەش بەپێی هەواڵێکی وەزارەتی ناوخۆی ئیماراتی.