گێتی
زانکۆی هارڤارد و ئێم ئای تی هێرش دەكەنە سەر ترەمپ
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید
بەهۆی كشانەوەی ڤیزەی خوێندكارە بیانییەكان بە بیانووی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، زانكۆی هارڤارد و ئێم ئای تی لە دادگا سكاڵایان تۆماركردووە لە دژی ئەو بڕیارەی سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ بۆ كشانەوەی ڤیزەی ئەو خوێندكارە بیانیانەی كە پێشكەشی ئەو دوو زانكۆیان كردووە و پارەی پێشەكی خوێندنەكەیان داوە.
دوێنێ چوارشەممە هەردوو زانكۆی ئەمەریكی (هارڤارد و ئێم ئای تی) لە دادگای وڵاتەكەیان سكاڵای یاساییان لە دژی راگەیاندراوی ئاژانسی كۆچ و گومركی ئەمەریكی تۆماركرد بۆ گەڕانەوەی خوێندكارە بیانییەكان بۆ وڵاتەكانیان. ئاژانسی كۆچ و گومرگ لە راگەیەنراوەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڤیزە نادات بەو خوێندكارانەی كە لەڕێگەی ئەنتەرنێتەوە پێشەكەشی خوێندنیان كردووە لەگەڵ ئەو خوێندكارانەی لە وەرزی هاویندا بەمەبەستی خوێندن دەیانەوێت بچنە ناو ئەمەریكاوە.
لۆرس باكاو، سەرۆكی زانكۆی هارڤارد رایگەیاندووە "ئەو بڕیارە بەبێ ئاگاداری پێشوەختە بووە و مەبەست لێی بۆ فشار خستنە سەر زانكۆ و كۆلیژەكان بووە بۆ نەكردنەوەی دەرگاكانیان لە وەرزی خوێندنی ئەمساڵدا بۆ ئامادە نەبوونی خوێندكار لەناو حەرەمی زانكۆدا كە گوایە دەبێتە هۆی زیان بە تەندروستی و سەلامەتی خوێندكار و مامۆستایان.
جێگەی ئاماژەیە زۆرێك لەو بڕوایەدان ئەو هەنگاوەی كۆشكی سپی بۆ فشار خستنە سەر پەیمانگا زانستییەكانە كە رێگەیان پێنادرێت بۆ دووبارە كردنەوەی دەرگاكانیان لەكاتی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا دا.