تەندروستی

رووسیا قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا ئەنجامدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووسیا قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا ئەنجامدەدات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوەی ڤایرۆسی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا بەهاوبەشی لەگەڵ ناوەندی "گمالیا" بۆ توێژینەوە، دەستپێدەكەن.

بەپێی راپۆرتێكی وەزارەتی بەرگری رووسیا، بەشی یەكەمی تاقیكردنەوەكان لە 18ی مانگی رابردوو دەستیان پێكردووە وەك سەرەتا ڤاكسینەكە لەسەر 9 كەس تاقیكراوەتەوە، لە 23 هەمان مانگیشدا بەهەمانشێوە دراوەتە 9 كەسی دیكە، دواتریش لەسەر 20 خۆبەخشی دیكە تاقیكراوەتەوە و ئێستا چاوەڕێی ئەنجامەكانن.

هەر بەپێی ئەو راپۆرتە، وەزارەتی بەرگری رووسیا بەهاوبەشی لەگەڵ ناوەندی توێژینەوەی نیشتیمانی بۆ زانست و پەتاكان و زیندەزانی، كە سەر بە كۆمەڵەی "ئین ئێف گمالیا" یە ئەو تاقیكردنەوەیە ئەنجامدەدات، لەئەگەری سەركەوتنیشی دەبێتە كۆتا تاقیكردنەوە لەسەر ڤاكسینێكی دژ بە كۆرۆنا.

وەزارەتی بەرگری رووسیا راشیگەیاندووە، ئەنجامی تاقیكردنەوە سەرەتاییەكان دەریانخستووە كە خۆبەخشەكان بەهۆی ئەو ڤاكسینەوە بەرگری جەستەیان وەڵامی ئەرێنی داوەتەوە بەرامبەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان