تەندروستی

دوای ئەو رەخنانەی لێی گیرا، تەندروستی جیهانی رێنماییەكی خۆی دەگۆڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای ئەو رەخنانەی لێی گیرا، تەندروستی جیهانی رێنماییەكی خۆی دەگۆڕێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا، رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا لەرێگەی "هەوا" وە بڵاودەبێتەوە، بەڵام پاش رەخنەكانی سەری رێنماییەكانی سەبارەت بەو هەواڵە گۆڕی.

هەوڵ و رێنماییە جیاوازەكانی  رێكخراوی تەندروستی جیهانی وایكردووە، رەخنەی جیاواز لەو رێكخراوە جیهانییە بگیرێت، پاش ئەوەی چەند پسپۆڕێكی تەندروستی بەدووریان زانی كۆرۆنا لە هەوای كراوەدا بڵاوببێتەوە ، ئەمەش وایكرد نوێترین رێنمایی خۆی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەوای دەرەوەی شوێنە داخراوەكان بگۆڕێت و پاشگەزبێتەوە.

بەپێی ئەو رێنماییە نوێیانەی ئەمرۆ لەسەر پێگەی رێكخراوەكە دانراون گۆرانكاری سەبارەت بە گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەهەوادا روویداوە، رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەداوە بەدووری نازانێت لە هەندێك شوێنی داخراو ڤایرۆسەكە لە هەودا بڵاو ببێتەوە، لەوانەش شوێنەكانی ئەنجامدانی وەرزش و چێشتخانەكان و نەخۆشخانەكان، بەڵام ئەگەر ئەو شوێنانە قەرەباڵغ بن و كەسێكی تووشبوویان تێدابێت، لەكاتێكدا پێشتر بەپێی ئەو رێنماییانەی رۆژی سێشەممە رێكخراوەكە بڵاوی كردبوەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە شوێنی كراوەشدا لەرێگەی هەواوە چاوەڕوان كراو بووە. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب