تەندروستی

سلێمانی.. بەهۆی سەرپێچییكردن لە رێكارەكان، شەش شوێنی نێرگەلە كێشان داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی.. بەهۆی سەرپێچییكردن لە رێكارەكان، شەش شوێنی نێرگەلە كێشان داخران
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەهۆی پابەندنەبون بە رێنماییەكانی تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی شەش كافتریای نێرگەلە و گازینۆی بلیاردی داخست. 


لەوبارەیەوە بەپێی راگەیەندراوێكی راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی، كوردۆ عەزیز، سەرۆكی لیژنەی ریستۆرانتی سەر بەلیژنه هاوبەشەكانی‌ قائیمقامیەتی سێمانی رایگەیاندووە، بەهۆی سەرپێچركردن لە رێنماییەكانی تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی و پابەندنەبون بەبڕیارەكانی ژوری ئۆپراسیۆنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسلێمانی و كردنەوەی شوێنەكانیان و پێشكەشكردنی نێرگەلە بە میوانەكانیان، لیژنەكەیان شەش كافتریای نێرگەلە كێشان و گازینۆی داخستووە.

وتیشی: كافتریا داخراوەكان لە (كازیوە، سەردەم، شەوانی شارباژێر، گوڵی شار، گەنجانی تاڤگە و سەروەری) پێكهاتوون..


سەرۆكی لیژنەی ریستۆرانتی سەر بەلیژنه هاوبەشەكانی‌ قائیمقامیەتی سێمانی ئاماژەی بەوەشدا، بەمەبەستی خۆپارێزی و دروستنەكردنی قەرەباڵغی، ژووری ئۆپراسیۆنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا كاتێكی نادیار بڕیاری داخستنی كافتریای نێرگەلە و گاینۆكانی داوە، هەر شوێنێكیش پابەندنەبێت و بكرێتەوە لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دادەخرێن.

كوردۆ عەزیز وتیشی،بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەر شەش شوێنەكە دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان