تەندروستی

ئەمەریكا زۆرترین رێژەی تووشبوونی بە كۆرۆنا تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەمەریكا زۆرترین رێژەی تووشبوونی بە كۆرۆنا  تۆماركرد
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمەریكا تا دێت رووەو هەڵكشانە  و دوو رۆژە زیاتر لە 60 هەزار حاڵەتی تووشبوون لەو وڵاتەدا تۆماركراوە.

 زانكۆی جۆنس هۆپكینس نوێترین ئاماری 24 كاتژمێری راگەیاند، ئاماژەی بەوە كرد 65 هەزار و 551 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەكە لە 50 ویلایەتی ئەو وڵاتەدا تۆماركراوە و رێژەی توشبوون لە 41 ویلایەت بەرزبووەتەوە.

لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا لە ئەمەریكا تۆماركراوە، كە زیاترە لە سێ ملیۆن و 200 هەزار توشبوو و هاوكات 135 هەزار توشبووی ڤایرۆسەكە لەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب