تەکنەلۆژیا
لامبۆرگینی ئۆتۆمبێلێكی نوێی نمایشكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
كۆمپانیای لامبۆرگینی ئۆتۆمبێلێكی وەرزشی نوێی نمایشكرد كە نرخەكەی 2.5 ملیۆن یۆرۆیە، ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە 350 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا دەبڕێت.
لەو بارەیەوە سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەداوە، 19 ئۆتۆمبێلیان لەوجۆرە بەرهەمهێناوە و سەرجەمیان فرۆشراون، ئەم ڤێرژنە نوێیەی ئۆتۆمبێلەكە تایبەتمەندی هایبێردی تیایە كە ئۆتۆمبێلەكە لە رێگەیەوە دەتوانێت بە سووتەمەنی و بە كارەباش كار بكات.
كۆمپانیای لامبۆرگینی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 12ی ئاداری ئەمساڵەوە داخرا بوو، و دواتر لە دوای ئاسایكردنەوەی ژیان لە ئیتاڵیا لە مانگی ئایاردا كرایەوە.