کوردستانی

تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئامادەیی دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئامادەیی دەستیپێکرد
مەودا میدیا- سازاگار ئەحمەد

ئەمڕۆ شەممە تاقیکردنەوە گشتییەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی 12ی ئامادەیی لە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بەڕێوبەری ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە ئەنجامدراوە.

هەردی مەعروف، بەڕێوبەری ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 11ی تەموزی 2020 تاقیکردنەوە گشتییەکانی کۆتایی ساڵی سەرجەم خوێندکارای  پۆلی 12 ئامادەیی دەستیپێکرد".

لەبارەی ژمارەی خوێندکاران لە تاقیکردنەوەکاندا ناوبراو وتی "144 هەزار و 142 خوێندکاری پۆلی 12 ئامادەیی بەسەرجەم بەشەکانی وێژەیی و زانستی و ئیسلامییەکان و پیشەییەکان بەشدارن لە تاقیکردنەوەکان، هەروەها 2338 هۆڵی تاقیکردنەوە لە سەرجەم هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە".

وتیشی "سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە ئەنجامدراوە و رێژەیەکی زۆر باش لە پێداویستیی تەندروستیی و تاقیکردنەوە بۆ خوێندکارا ئامادەکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "وەک وەزارەتی پەروەردە داوامان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە رۆژانە لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا هێڵەکانی ئینتەرنێت رابگرێت ئەوانیش داواکەی ئێمەیان پەسەندکردووە و لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان