کوردستانی

تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لەم قەزای هەرێم گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لەم قەزای هەرێم گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

ئەمشەو تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستدا، بەمەش کۆی گیان لەدەستدان لەو قەزایە بۆ 13 کەس بەرزبووەوە.

قائیمقامیەتی قه‌زای سیدسادق رایگەیاند "سیانزەمین حالەتی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەیدسادق گیانی لەدەستدا، که‌  پیاوێکی تەمەن (50) ساڵه‌ و دانیشتووی قه‌زای سیدسادقە و پاش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک داخڵبوون و خه‌واندنی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ئەمشەو گیانی له‌ده‌ستدا".

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە "داواکارین له‌  هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن، خۆپارێزی ته‌واوی بکه‌ن".

Qaiwan
Qaiwan