کوردستانی
لە یەک رۆژدا 7 کۆڵبەر بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو هاوکات لەگەڵ برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە شارەکانی پیرانشار و چالدێران دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو هاوکات لەگەڵ برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە شارەکانی پیرانشار و چالدێران دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 9ی تەموزی 2020 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری چالدێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی "زیاد حاتەمی" کوژراوە کە خەڵکی گووندی گوڵ بووە خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.
لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی ئاوایی "نمەنجێ"ی پیرانشار بە ناوی "ئیبراهیم ئەبووبەکری" لە کوێستانەکانی قەندیل بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە کە ئەویش خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
هەروەها لە هەمان رۆژدا، لە سنوورەکانی نۆدشە، ئورمیە و سەردەشت پێنج کۆڵبەر بریندار کرابوون.
هەروەها لە هەمان رۆژدا، لە سنوورەکانی نۆدشە، ئورمیە و سەردەشت پێنج کۆڵبەر بریندار کرابوون.