کوردستانی

ئەمڕۆ بەردی بناغەی پرۆژەیەکی گرنگ لەم شارەی هەرێم دادەنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ بەردی بناغەی پرۆژەیەکی گرنگ لەم شارەی هەرێم دادەنرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 11ی تەموزی 2020 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئامادەبوونی بەرپرسانی شاری سلێمانی بەردی بناغەی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دابنرێت، کە کۆمپانیانی قەیوان جێبەجێکاری پرۆژەکەیە.

ئەلەند مەحوی، وتەبێژی کۆمپانیای قەیوان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ بە ئامادەبوونی شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی دابنرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوای دانانی بەردی بناغەوە وەزارەتی شارەوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە سەرپەرشتیاری پرۆژەکەیە بڕیاری دەستبەکاربوون دەردەکات، هەر کاتێک بڕیارەکە بگاتە دەست کۆمپانیای قەیوان راستەوخۆ دەست بەجێبەجێکردنی پرۆژەکە دەکەین، چونکە ئێمە دەمێکە ئامادەکارییەکانمان تەواو کردووە".

ئەلەند مەحوی وتی "ئەوەی کە ئێستا ئێمە لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە جێبەجێی دەکەین  32کم شەقامەکەیە و لە پردی تاسڵوجە دەستپێدەکات تاوەکو گوندی دەمرکان لە پشتی خاڵی پشکنینی عەربەت".

لەبارەی بودجەی تەرخانکراو بۆ قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە ناوبراو وتیشی "339 ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە".

جێگای ئاماژەیە پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەسەر میلاكی دیوانی پارێزگای سلێمانیەوە گواسترایەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، پێشتر وا بڕیار بوو لەلایەن 3 ی کۆمپانیایی تورکییەوە جێبەجیبکرێت، بەڵام دوورخرانەوە لەئێستادا گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان پڕۆژەکەی وەرگرتووە و چاوەڕێی بڕیاری حكومەتە بۆ دەستپێکرد بە پڕۆژەكە، پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی  بە درێژیی 146 كیلۆمەتر بە بڕی 496 ملیار و 900 ملیۆن دیناری عیراقی لە ماوەی 3 ی ساڵدا جێبەجێدەکرێت، 43 کیلۆمەتری 100 مەترییە، بەشەکەی تریشی  60  مەتر و 40 مەتر و 30 مەتری لە خۆی دەگرێت واتە لە هەندێ شوێن شەقامەکە لە 100 مەتری کەمدەکرێتەوە، چەند ناوچەیەکی سەخت دەبڕێت بڕیاربوو لە ساڵی 2013وە دەست بەم پرۆژەیە بکرایە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دواکەوت، ئەمڕۆ بەردی بناغەی پڕۆژەکە دادەنرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان