تەندروستی
چاویلکەیەکی دژە رۆژی گونجاو هەڵبژێرە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئهحمهد یهحیا جهباری, پزیشكی چاو باس لە هەڵبژاردنی ئەو چاویلکەیە دەکات کە گونجاو بیت لەگەڵ چاوت و یان ئەو کاسانەی وشکی چاوت هەبێت،کەسێک مەبەستی بیت خۆی بپارێزن لە تیشکی سەروو وەنەوشەیی، بۆ دەستکەوتنی چاویلکەی دژە رۆژ مەرج نییە ئەگەر نرخی بەرز بوو ئەوا کوالیتی باشە و ئەگەر هەرزان بوو ئەوا بێ کەڵکە.
کاتێک دەتەوێت چاویلکەیەک هەڵبژێری رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکە:
1- فلتەری تیشکی سەروو وەنەوشەیی سەدا سەد بێت (UV block) کە ئەمەش بەند نییە لەسەر گرانی نرخی چاویلکەکە ، یان رەنگی هاوێنەکەی، بۆ نموونە ئەگەر زۆر تاریک بێت ئەوە باشە، ئەگەر رووناک بێت ئەوە خراپە (لێکدانەوەیەکی هەڵەیە).
2- چەندە چاوتی داپۆشیوە، هەندێک چاویلکە زۆر بچووکە کە بە ئاسانی تیشک لە دەوروبەری دێتە ناو چاو.
3- گێڕانەوەی رووناکی، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی بۆ هەستیاری لە چاوی دەکەن، دەبێت (75-90%) رووناکی بگێڕێتەوە، بۆ زانینی ئەم تایبەتمەندییە دەتوانی بە چاویلکەکەوە تەماشای ئاوێنە بکەیت، ئەگەر چاوی خۆت بە ئاسانی بینی، ئەوا رووناکی کەم دەگێڕێتەوە و وا باشە تاریکتر بێت.
4- کوالیتی هاوێنە (عدسە)، دەبێت هاوێنەکە هەموو چونیەک بێت، نابێت هەندێک شوێنی تاریک بێت و هەندێک شوێنی رووناک بێت، بۆ زانینی ئەم تایبەتمەندییە ، چاویلکەکە بە دەستەوە بگرەو تەماشای هێڵێکی راستی بکە بۆ نموونە قەراخی دەرگایەک ئینجا بۆ سەرەوە و خوارەوە بیجوڵێنە، ئەگەر هێڵەکە لە پێش چاوت خوار بوو یان نزیک و دوور دەکەوتەوە ، ئەوا کوالیتی خراپە و مەیکڕە .
5- هەندێک تایبەتمەندی تر کە خۆت حەزت لێیە تێیدا بێت بۆ نموونە:
پۆلەرایزت: واتە تیشک تەنها بە یەک ئاڕاستە دێتە ناو چاو ، یارمەتی دەرێکی باشە بە تایبەتی لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل یان سەفەرێکی ناو ئاو دەکەی بە بەلەم و سەفینە یان لەسەر بەفر یاری دەکەیت، بەڵام مەرج نییە ئەگەر پولەرایزت بوو ئەوا تیشکی سەروو وەنەوشی دەگێڕێتەوە یان بە پێچەوانەوە، بەڵام دەکرێت لە یەک چاویلکەدا هەردوو تایبەتمەندی تێدا بێت .
فۆتۆکرۆمیک: واتە چاویلکەکە لەبەر رۆژ تاریک دەبێت لە سێبەر روون دەبێتەوە.
تێبینی: دەتوانی لە یەک چاویلکە هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی سەرەوەی باسمان کرد تێیدا بێت یان تەنها یەک تایبەتمەندی تێدا بێت.