کوردستانی
كەمترين حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرپەرشتیاری تیمی بەخاكسپاردنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ كەمترین حاڵەتی مردن لە سلێمانی تۆماركراوە دەشڵێت، بە خۆپارێزییەكانتان حاڵەتەكانی مردن راگرن.
عەبدوڵا ئەحمەد، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند "ئەمرۆ یەكشەممە، کەمترین ئاماری مردن بە کۆرۆنا تۆمار کراوە".
باسی لەوەشكردووە "کەمبوونەوەی ئامارەکانی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا دەرئەنجامی پابەندبوونی ئێوەی ئازیزە بە رێنماییە خۆپارێزییەکانەوە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "پاش چەندین هەفته ئەمرۆ تەنیا دوو کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، تکایا بە خۆپارێزییەکانتان ئامارەکان رابگرن".