کوردستانی

بەرپرسێكی تەندروستی سلێمانی دەستی لەكاركێشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسێكی تەندروستی سلێمانی دەستی لەكاركێشایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە دەستی لە پۆستی بەڕێوەبەری كێشاوەتەوە و تائێستاش كەس بۆ ئەو پۆستە دیاری نەكراوە.

دۆستی نەجات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی باسی لەوەكردووە "دوای پێنج ساڵ كاركردن لە ناو نەخۆشخانەكە وەك بەڕێوەبەر، لە ئێستادا دەستم لە پۆستی بەڕێوەبەری كێشاوەتەوە".

باسی لەوەشكردووە "نامەوێت لە شوێنێك كار بكەم كە تەنیا رۆتینی رۆژانە بگوزەرێنم، دەستلەكاركێشانەوە باشترین بژاردەیە لەوە كە نەتوانم مافی نەخۆش و پزیشك و كارمەندان دابینبكەم".

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی تاكە نەخۆشخانەیە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجەيه و ساڵانە سەرو 15 هەزار نەخۆشی شێرپەنجەی جیاجیا سەردانی دەكەن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان