مەریوان ئیبراهیم
چاكسازی، درووشمە گەورەكەی هەمووان
چاكسازی دروشمێكی گەورە و رێزلێگیراوە لای هەمووان بۆیە هەركەسەو لای خۆیەوە خۆی بە خاوەن و عەلەمداری ئەو درووشمە دەزانێت خۆی پێدەڕازێنێتەوە، ئێمەش وەكو گەلی كورد هەرلەسەرەتای تەمەنی حوكمڕانیەكەمانەوە پێویستی زۆرمان بە ناوەڕۆكی ئەم دەستەواژەیە هەبوو، بەڵام لەبەر ساوایی حكومەت و دەسەڵاتە كوردییەكەمان و لەبەر نەبوونی ئۆپۆزسیۆنێكی بەهێزی راستەقینە لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوودا نەتوانراوە ئەم درووشمە بە روونی بەرزبكرێتەوە، بۆیە لەدوای ساڵی 2003 وە زیاتر بووە پێویستیەكی حەتمی خەڵكی كوردستان، هەر بۆیە لەو پێناوەدا سەدان بەیاننامەو و خۆپیشاندان لەلایەن حیزب و رێكخراو و چین و توێژە جۆراوجۆرەكانەوە دەركراوە كە داوای جێبەجێكردنی چاكسازی لە كایە جۆربەجۆرەكانی پەیوەست بەژیانی هاوڵاتیان دەكەن.
من لەم وتارەمدا نكوڵێ لەوە ناكەم كە بڵێیم لە ماوەی 29 ساڵی حوكمڕانی كوردا هیچ نەكراوە، بێگومان كۆمەڵێك دەسكەوتی گەورە بەدەست هاتوون لە بوارە جۆربەجۆرەكاندا كە بۆ كورد جێگەی شانازین، بەڵام قەبارەی گەندەڵێ و تاڵانكاری و سەروەرنەبوونی یاساكان و بەهەدەردانی سەروەت و سامانی گشتی لەلایەن حكومەت و حیزبە دەسەڵاتدارەكان ئەوەندە گەورەیە كە دەسكەوتەكانی قووتداوە و لە چوارێوەیەكی تەسكدا ئابلوقەی داوە و نەیهێشتووە و ناهێڵێت دەربكەون.
كابینەی نۆیەمی حكومەت و سەرجەم كابینەكانی پێشووتریش قسەی یەكەم و كۆتاییان بریتی بووە لە چاكسازی هەر لە دەستپێكی رێكلامی هەڵبژاردنەكانەوە تا كاتی سوێندخواردنی سەرۆكی كابینەكانی حكومەت هەموویان درووشمی چاكسازییان بەرزكردۆتەوە و بەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیان فرۆشتۆتەوە، كەچی وەك دەبینین لە دوای تێپەڕینی ماوەی كابینەكانیان جگە لە كۆمەڵێك قسەو دروشمی زل و قەبە و كەڵەكە كردنی كۆمەڵێك گەندەڵێ نوێ بۆ سەرخەرمانی گەندەڵێیەكانی ڕابردو هیچی ئەوتۆیان لە دوای خۆیان بەجێنەهێشتوە .
لەئێستادا رۆژ لەدوای رۆژ داواكاری پێویستبوونی چاكسازی گەورەتر دەبێت، خەڵكی داوای چاكسازی دەكەن لەپێناوی قەرەبووكردنەوە ئەوشتانەی لەدەستمان چووە لە رابردوودا وهەوڵدان بۆ دووبارە گێڕانەوە و چاككردنەوەی هەموو ئەو بوار و كایانەی كە پەیوەستن بەژیانی تاك و كۆمەڵگەكەمانەوە.
ئەوەی كە لەئێستا خەڵكی هەرێمی كوردستان بە ئاشكرا دەبینن و بەباشی هەستی پێدەكەن سەبارەت بە درووشمەكانی چاكسازی دەسەڵاتی كوردی لەماوەی 29 ساڵی فەرمانڕەواییاندا و بەخودی كابینەیی نۆیەمیشەوە بریتییە لە پێشوازی لە دەیان و سەدان شاند و بەرپرسی جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆیی چركاندنی وێنە لەگەڵێان، كەبەدڵنیاییەوە هەریەك لەوانە بۆئەوە دێنە هەرێمی كوردستان تا بەشی خۆیان لە سەروەت و سامانی سەرزەوی و ژێر زەوی هەرێمەكەمان بەتاڵان ببەن، هەروەها ئەوەی بەئاشكراهەستی پێدەكرێت بریتییە لە بەهەدەردانی داهاتی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی حیزب و بنەماڵە حوكمڕانەكان، رازاندنەوەی ڤێلا و كۆشك و تەلاری بێشومار بۆ شوێنی حەوانەوە و مۆڵ و سەنتەرە بازارگانیەكانی حیزب و و دارودەستەكانیان، مۆنۆپۆڵكردنی سەرچاوەكانی داهات لەلایەن هەندێك كەس و لایەنەوە، بەهێزكردنی دەستی حزب لەناو حكومەت و پەرلەمان و بێبایەخكردنی ئەو دەزگایانەوە بەكۆیلەكردنی پەرلەمان و بەرپرسی دام و دەزگا خزمەتگوزاریەكان، پشتگوێ خستنی چین و توێژە هەژارو مامناوەندەكەی كۆمەڵگا و دروستكردنی فشاری دارایی و دەروونی بۆسەر شان و دەرون و گیرفانی موچەخۆرانی راستەقینەو، لەهەر تەنگەتاوبوونێكی حكومەتی هەرێمدا جابەهۆی دابەزینی نرخی نەوت یان ڤایرۆسی كۆرۆنا یان فرت و فێل و فشاری سیاسی زلهێزەكان لەسەریان یەكسەر پەلاماری گیرفانی موچەخۆران دەدەن وقوتیان دەبڕن و بێ پرس و رەزامەندی خۆیان بەناوی پاشەكەوت و لێبڕێن و ..هتد دەیانكەنە قوربانی مانەوەی خۆیان لە پۆست و دەسەڵاتدا.
پەكخستنی سەرجەم دام و دەزگاكان و بێبەهاكردنی هەموو سەرەوری و پیرۆزیەكانی خەڵك و رەشكردنی لاپەڕەكانی مێژوو و بەفیڕۆدانی خوێنی سەرجەم شەهیدانی كوردستان، هەرزانفرۆشكردنی سامانی سەرزەوی و ژێرزەوی كوردستان بەهەرزانترین نرخ بە وڵاتانی دراوسێ و جیهان، هەموو جیهان سوودمەندن لەسامانی هەرێمی كوردستان جگە لە هاوڵاتیانی كوردستان بەجۆرێك كە بەو هەموو داهاتە جۆراوجۆرەوە مووچەی مانگێكی مووچەخۆرانی كوردستانیان پێدابینناكرێت و بەناچاری تەنازول بۆ ناحەزانی كورد دەكەن تەنها لەپێناو بڕێك پارەدا.
لەئێستادا سەرباری گەورەیی بانگەشەی چاكسازی و زۆری درووشمەكان و زۆری حیزب و لایەن وكەسایەتی و بانگەشەكارانی چاكسازی، كەچی ئەوە ساڵانێكی زۆمان تێپەڕاند بەبێ ئەوەی توانرابێت هەنگاوێكی راستەقینە بەرەو چاكسازی بنرابێت لە پایەكانی حوكمڕانی و دامودەزگاكانی حكومەتدا ، بەڕادەیەك كارگەیشتۆتە ئەوەی لە ناوخۆ و دەرەوەشدا و لەناو تاكەكان و كۆمەڵگەشدا، حوكمڕانی كورد بە حوكمڕانیەكی گەندەڵ و فاشیل و فشەڵ و هیچ لەبارانەبوو ناسراوە و لەدەرەوە هیچ ئومێدێكی لەسەر هەڵناچنرێ و لە ناوخۆشدا كەس ئومێدی بە دروشم و قسە و بەڵێنەكانیان نەماوە و بەشێكی بەرچاوی خەڵكی لە هەموو چین وتوێژەكان ئاوات بە سەردەمی سەدامی دیكتاتۆر دەخوازن و ئارەزووی گەڕانەوە بۆژێر دەسەڵاتی حكومەتی تایەفەگەری عیراق دەكەن، تەنها لە پێناوی دابینكردنی قوتی رۆژانە و مووچەو ژیان و گوزەرەانیاندا ئارەزووی نەمانی قەوارەی سیارسی هەرێم دەكەن، بە ئومێدی ئەوەی گۆڕانكاریەك لە تاوێری گەندەڵستان و دۆخی چەقبەستوی هەرێمدا بكرێت جا بەهەر ئاراستەو بە هەرنرخێك بێت.
بەداخەوە لە سایەی دەسەڵاتی كوردیدا كۆمەڵگاش بوەتە كۆمەڵگایەكی پەرتەوازەی و بێسەروبەر و ناكارا كە ناتوانێت هیچ كاریگەریەكی ئەوتۆی هەبێت بۆ گۆڕانكاری لەكایەی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیدا و خۆی داوەتە دەستی قەدەر تاكو بزانێت ئەم سیاسیە گەندەڵانە كەشتی ژیان و چارەنووسی دەدەن بە دەم چ ئاوێكی خوڕوە.
راستە چاكسازی راستەقینە ئەركێكی قورس و گرانە بەتایبەت بۆ كۆمەڵگایەك و دەسەڵاتێك كە لێوان لێوبێت لە گەندەڵێ و بەهەدەردانی سامانی گشتی, بەڵام كارێكی ئەستەمیش نییە، دەوترێت لەسەر نەخشەڕێگای چاكسازی كە لەسەر سێ ئاست وەستاوە (خێرا –مامناوەند -دوورمەودا) هەركەس و لایەنێك بەئەركی خۆی هەستێت چمكێكی پرۆژەی چاكسازی بگرێت و ئەركەكان دابەشبكرێت بەسەر تاك و كۆمەڵگە و حیزب و حكومەت و پەرلەمان و سەرجەم دام و دەزگا كاندا، بەڵام نەك دابەشكردنێكی یەكسان، بەڵكو هەركەس و لایەنێك بەپێی پێگە و دەوڵەت و رێكخراو و حیزب و حكومەت و پەرلەمان و سەرجەم دام و دەزگا كاندا، ئەگەر كاروباری وڵات بدرێتە دەستی كۆمەڵە كەسی پاكی چاكسازبی بێگومان چاكسازی دێتە بەرهەم و دەتوانرێت لەماوەی چەند ساڵێكدا رەگ و رێشەكانی گەندەڵی لەناو ببرێت.
بە بڕوای من چاكسازی راستەقینە بۆ دەسەڵاتی كوردی بریتییە لەم خاڵانەی خوارە و كە ئەگەر هەركابینەیەك لەكابینەكان ئەنجامیان داوە دەكرێت شانازی بە خۆیانەوە بكەن، بەڵام ئەگەر نەیانتوانیوە یان نەیانكردوە ئیتر شایەنی ئەوەنین بەشان و باڵی خۆیاندا هەڵبدەن چونكە میللەت بێزابووە لە قسەی زلی بریقەداری بێكردار:
1- دابینكردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و پێدانی مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا .
2- بەرزكردنەوەی ئاستی گوزەرانی تاكەكان و بەرزكردنەوەی داهاتی تاكەكەس لە كەمەوە بۆ زۆرتر نەك بەپێچەوانەوە .
3- دروستكردنی هێزێكی نیشتیمانی بۆ هەرێمی كوردستان و یەكخستەوەی هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزە ناوخۆییەكانی تر بۆ پاراستنی سەروەری هەرێمەكەمان لە دەستدرێژی دەرەكی و ناوخۆیی.
4- پاراستی ئاسایشی ناوخۆ لەڕووی ئەمنی و ئاسایشی خۆراك و دەرمان و ...هتد.
5- تەواوكردنی پرۆژە تەواو نەكراوەكان و ئەنجامدانی پرۆژەی تری نوێ لەبوارەكانی ئاوەدانكردنەوە وچاككردنی جادە و رێگەوبانەكان و دروستكردنی قوتابخانەوە و نەخۆشخانەوە پارك و دام و دەزگای گشتی كە خزمەت بە هاوڵاتیان بەگشتی بكات.
6- گێڕانەوەی مافی مافخوراوان و بنەبڕكردنی بندیوار و بەهەدەردانی داهاتی وڵات.
7- چەسپاندنی یاسا ودادپەروەری لە هەموو كایەكانی ژیاندا و سەروەركردنی یاسا بۆ هەمووان.
8- بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری وڵات وبایەخدان بەهەموو كەرتەكانی كشتوكاڵ و بازرگانی و رێگەوبان و ..هتد هەمەچەشنەكردنی سەرچاوەكانی داهات.
9- یەكخستەوەی ريزەكانی كورد و دژایەتی كردنی پەرتەوازەیی بە هۆكاری حزبی و خێڵەكی و ناوچەیی.
10- ئەنجامدانی چاكسازی كۆمەڵايەتی و و نەهێشتنی جیاوازییە چینایەتی و حیزبی و خێڵەكیەكان و دووبارە دابەشكردنەوەی داهاتەكان لە بەرژەوەندی چینی هەژار و كەمدەرامەتی وڵات.
11- پەرەپێدانی بنەماكانی دیموكراتی و ئازادی رادەربڕین و برەودان میدیای ئازاد.
12- بەدامەزراوەیی كردنی سەرجەم كەرت و دەزگاكانی حكومەت و نەهێشتنی مەحسوبیەت و مەنسوبیت و میزاجی تاكەكەسی لە كاری دامەزراوەكاندا.
13- بەنەبڕكردنی دەستی حزب و بنەماڵە و كەسایەتییە دەستڕۆیشتوەكانی ناوحزبەكان و گێڕانەوەی متمانە بۆ دام و دەزگاکان و دەستوریەكانی وەك حكومەت و پەرلەمان و دادگاكان .

https://www.youtube.com/watch?v=ScJwkcSAGIk