کوردستانی
ئۆتۆمبێلێك ژنێكی شێلا و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێك ژنێكی شێلاوە، لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
لە راگەیەندراوێكی پۆلیسی گەرمیان هاتووە "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە لە گوندی گردەگۆزینە سەر بەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری نیسان سەنی ژنیك بەناوی نەزمیە ئەحمەد محەمەد، لەدایکبووی 1971 دەشێلێت".
ئاماژە بەوەشكراوە " پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا".
ئەوەش خراوەتەڕوو "لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەند کراوە".