جیهانی
وڵاتێک سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنادا راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پاشای ئوردن رایدەگەیەنێت حکومەتی وڵاتەکەی توانی سەرکەوتووانە ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆنتڕۆڵ بکات ئاماژەی بەوەشکردووە هەنگاوەکان دەستپێدەکەینەوە بە مەبەستی بوژاندنەوەی ئابووری.
پاشای ئوردن رایدەگەیەنێت حکومەتی وڵاتەکەی توانی سەرکەوتووانە ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆنتڕۆڵ بکات ئاماژەی بەوەشکردووە هەنگاوەکان دەستپێدەکەینەوە بە مەبەستی بوژاندنەوەی ئابووری.
شا عەبدوڵڵا، پاشای ئوردن رایگەیاند "سەرکەوتووانە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنادا مامەڵەمان کرد و ئەمڕۆ دەتوانم ئاماژە بەوە بکەم کە کۆنتڕۆڵمان کردووە".
ئاماژە بەوەشدەکات "وەک هەر وڵاتێکی دیکەی ئەم سەر زەوییە باجی ئابوورییمان دا، بۆیە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە سەرنج بخەینەوە سەر بارودۆخی ئابووری و هەنگاوەکانی بوژانەوەی ئابووری دەستپێبکەینەوە".
جێگای ئاماژەیە، بەپێی دواین ئامارەکان 1179 تووشبووی کۆرۆنا لە ئوردن تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 10 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 997 کەسیان چاکبوونەتەوە و تەنیا 172 نەخۆش ماونەتەوە لەژێر چاودێری پزیشکدا.