کوردستانی
بەڕێوەبەری ئەم نەخۆشخانەیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامیەتی قەزای دوکانی سەربە پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کرد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی دوکان كە ھاوكات سەرۆکی تیمی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە تووشی کۆرۆنا بووە.
قایمقامیەتی قەزای دوکانی سەربە پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کرد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی دوکان كە ھاوكات سەرۆکی تیمی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە تووشی کۆرۆنا بووە.
لە راگەیاندراوێکدا قایمقامیەتی قەزای دوكان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "د. محەمەد ئەحمەد هەمەوەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی دوکان و سەرۆکی تیمی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو قەزایە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە".
ئاماژە بەوەشدراوە "سیروان سەرحەد، قایمقامی دوکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەقەزاكە دوای چەند رۆژێک لە تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە ئێستا بە تەواوی چاکبووەتەوە و لەچەند رۆژی داهاتوودا دەوامی ئاسایی دەست پێدەکاتەوە" .