کوردستانی
هاوڵاتییەکی کورد لە سێدارە درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوێنێ حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا، کە چوار ساڵ پیش بە تۆمەی کوشتنی هاوڵاتییەکی دیکە دەستگیرکرابوو.
دوێنێ حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا، کە چوار ساڵ پیش بە تۆمەی کوشتنی هاوڵاتییەکی دیکە دەستگیرکرابوو.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ یەکشەممە 12ی تەموزی 2020 حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی "فەرزاد شەکەری" لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجی کرا.
فەرزاد شەکەری خەڵکی گوندی "کەل داوود"ی سەرپێڵی زەهاو بووە کە چوار ساڵ پیش ئێستا بە تۆمەی کوشتنی هاوڵاتییەکی دیکە دەستبەسەرکراوە و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لانیکەم حوکمی سێدارەی 30 هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.