جیهانی
هەڵگەڕاوە لە ئیسلام ناكوژرێت و خواردنەوە كحولییەكان رێگەی پێدەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حكومەتی سودان یاسای تاوانەكانی هەمواركردەوە و بەو پێیەش لەمەودا ئەوانەی مسوڵمان نین دەتوانن خواردنەوە كحولییەكان بخۆن دوای ئەوەی بۆ ماوەی 30 ساڵە لەو وڵاتە قەدەغە كرابوو.
نەسرەدین عەبدولباری، وەزیری دادی سودان رایگەیاند "بەپێی یاسای هەمواركراو، مادەی 126 لە یاسای تاوانی سودان هەڵوەشێنراوەتەوە كە تایبەت بوو بەو كەسانەی واز لە ئاینەكەیان دەهێنن و سزاكەشی لەسێدارەدان بوو".
وەزیری دادی سودان ئەوەشی وتووە "هەمواركردنەوەی یاساكە رێگە بەو كەسانەش دەدات كە مسوڵمان نین خواردنەوە كحولییەكان بخۆنەوە بەو مەرجەی نەبێتە هۆكاری بێزاركردنی خەڵك و نابێت لە شوێنی گشتیشدا بخۆنەوە".
لەلایەكی دیكەوە و سەبارەت بە هۆكاری هەمواركردنەوەی ئەو یاسایە روونیكردووەتەوە "پەیوەستین بە دادپەروەری و نەهێشتنی جیاكاری لەنێوان هاوڵاتیان لەسەر هەر بنەمایەك بێت، سودان لەئێستادا پێویستی بەمە بوو، چونكە خەڵكی جیاوازی تیادا دەژی و پێویستە رێز لە بیركردنەوەی هەموویان بگرین".
عەبدوڵڵا حەمەدۆك، سەرۆك وەزیرانی سودان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر لە جریوەیەكدا نووسیویەتی "رێگەدان بەو هەمواركردنەوە یاساییە هەنگاوێكی گرنگە"، ئاماژەی بەوەشكردووە "رێگەدان و بەردەوام بوون بۆ جێبەجێكردنی ئەو یاسایە و هەمواركردنەوە نوێیانە هەنگاوێكی گرنگە بۆ چاكسازیی لە سیستمی دادوەری لەپێناو بەدیهاتنی دروشم و ئامانجەكانی شۆڕش".
لەلایەكی دیكەوە رۆژی هەینی رابردوو وەزارەتی دادی سودان رایگەیاند ئەنجومەنی سەركردایەتیی سودان رەزامەندی نیشانداوە لەسەر پرۆژە یاسای "قەدەغەكردنی خەتەنەی كچان".
جێگای ئاماژەیە دوای ساڵی 1989 عومەر حەسەن بەشیر بە كودەتایەكی سەربازیی دەسەڵاتی گرتە دەست بە پاڵپشتیی ئیسلامییەكان، رایگەیاند كە یاساكانی ئیسلام جێبەجێ دەكات و "خواردنەوەی كحولییەكان"ی قەدەغەكرد.
لەلایەكی دیكەوە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی سەركۆنەی عومەر حەسەن بەشیریان كرد بەرانبەر پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ بەتایبەت ئەو كەسانەی مسوڵمان نین، ساڵی 2014ش دادگای سودان سزای لەسێدارەدانی بۆ ژنێكی هەڵگەڕاوە لە ئاینی ئیسلام پەسەندكرد، بەڵام دواتر دادگای باڵای سودان سزاكەی هەڵوەشاندنەوە.