کوردستانی

70 تووشبووی کۆرۆنا لەم شارەی هەرێم چاکبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


70 تووشبووی کۆرۆنا لەم شارەی هەرێم چاکبوونەوە
مەودا میدیا-

ته‌ندروستی كه‌ركوك رایدەگەیەنێت له ماوەی‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 86 كه‌س دیكه لە کەرکوک‌ تووشی ڤایرۆسی  كۆرۆنا بوون و 70 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا تەندروستی کەرکوک ئاشکرای کرد " له ماوەی‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 86 كه‌س دیكه لە کەرکوک‌ تووشی ڤایرۆسی  كۆرۆنا بوون، هەروەها 5 تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

 هەر لە راگەیەندراوەکەدا تەندروستی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکردووە "لە ماوەی ئەو 24 کاتژمیرەی رابردوودا 70 تووشبووی کۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه"‌.

جێگای ئاماژەیە، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا تا ئێستا 119 كه‌س له‌ كه‌ركوك به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 2333 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون.
Qaiwan
Qaiwan