کوردستانی

بەشێک لە گوندەکانی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێک لە گوندەکانی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە کۆبوونەوەی پێشووی پەرلەمانی کوردستاندا لیژنەیەک پێکهێنرا بەمەبەستی سەردانیکردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومان کراون، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت کاری لیژنەکان بەرەو کۆتایی دەچێت، ئاماژەی بەوەشکرد لە ناحیەی سیدەکان 118 گوند چۆڵکراوە.

عوسمان کەریم سوارە، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەکە پێکهاتووە لە لیژنەکانی پارێزگای دهۆک و سلێمانی و هەولێر هەڵەبجە، کاری لیژنەکان بەرەو کۆتایی دەچێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە زووترین کاتدا دانیشتنێکی پەرلەمان رێکدەخرێت تایبەت بە بۆردوومانکردنی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، هەروەها لەو دانیشتنەدا ئێمەش ئەو راپۆرتەی ئامادەمانکردووە لەکاتی سەردانیکردنی ئەو ناوچانەدا دەیخەینەڕوو".

 عوسمان کەریم سوارە وتی "ئەو ناوچانە زیانێکی زۆری مادی و مەعنەویی و گیانیان بەرکەوتووە، بۆیە پێویستە بە زووترین کات رێگری لەو هێرشانەی تورکیا بکرێت".

وتیشی "لە ناحیەی سیدەکان 118 گوند چۆڵکراوە و لە ناحیەی شێروانیش 54 گوند چۆڵکراون، ئەمەش زیانێکی زۆری لە خاکی هەرێمی کوردستان داوە بەهۆی بەزاندنی سنوور لەلایەن تورکیاوە، بۆیە دەبێت ئێمە وەک پەرلەمان چارەسەرێک بۆ ئەم کێشانە بدۆزینەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان