کوردستانی
فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی کردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان زانیاری دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند تاوەکو 22/07/2020 گەشتە ئاسمانییەکان رادەگیرێت، ئاماژەی بەوەشکرد ئەوان وەکو فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی ئامادەن بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکەیان.
تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "تاوەکو 22/07/2020 گەشتەکان رادەگیرێت، بەڵام هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت کە ئایا گەشتە ئاسمانییەکان دەکرێنە یان نا، هەروەها بەغدا داوای لە ئێمە کردووە، دیراسەی دۆخەکە بکەین و بۆچوونی خۆمان رابگەیەنین، ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو گەشتەکان دەستپێبکەنەوە، بەڵام دوا بڕیار لە لای فڕۆکەوانی بەغدایە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وەکو فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی ئامادەیین بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکەمان، بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەکە، زیانی زۆریان پیگەیشتووە و هەوڵ دەدەن هەنگاو بە هەنگاو لە دوای کردنەوەی فڕۆکەخانەکان قەرەبووی زیانەکان بکەنەوە".
بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "لە ئەگەری کردنەوەی فڕۆکەخانەکان، گەشتەکان بە مەرج دەبن. دەبێت رێکاری پێویست هەبێت. داواش لە هاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن. دەبێت لە بری دوو کاتژمێر، هاوڵاتیییان چوار کاتژمێر پێش گەشتەکەیان بێنە فڕۆکەخانە".